دوو هاووڵاتیی کورد لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کە یڕیار بوو ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ بکرێت دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان ڕاگیرا.

٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٢٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کە یڕیار بوو ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ بکرێت دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان ڕاگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو کە بەرەبیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩  ٢٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ”محەمەد تەیمووری“ خەڵکی نەغەدە و و ”شاهین غوڵامی“ خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ بکریت، بەڵام دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان ئەو حوکمانە ڕاگیراوە و لە سێدارە نەدراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە کە ٢ کەسیان ژن بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە