هاووڵاتییەکی مەریوانی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

٤ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٥١

 

هەنگاو: دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”عەبدوڵڵا وەیسی“ دوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کراوە.

عەبدوڵڵا وەیسی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی گولچێری مەریوانە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تەێپەڕبوونی نزیک بە یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی عەبدوڵڵا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە