ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٢٨ی پووشپەر هەتا ڕۆژی هەینی ٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩، لانیکەم ٤١ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
كۆڵبه‌ران و كاسبكاران(٩ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا کۆڵبەرێک لە سنووری چالدێران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی چالدێران و نەوسوود بریندار بوون.
سێداره (٣ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی ئه‌و حه‌فته‌یه‌دا حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە دوو کەسیان ژن بوون لە بەندیخانەکانی ئورمیە و بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە. هەروەها سێ بەندکراو دوای لێخۆشبوونی بنەمالەی کوژراوەکان لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.
ده‌ستبه‌سه‌ر كران و حوكمه‌كان (١٩ حاڵه‌ت)
به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی هه‌نگاو، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی ئورمیە، سەقز، بۆکان، پیرانشار و مەریوان دەستبەسەر کراون. ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستانیش لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون کە پاش چەند کاتژمیر ئازاد کران.
خۆكوشتن و کوژران (٨ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی وهو حه‌فته‌یه‌دا ٨ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار، مەهاباد، ڕوانسەر، سەردەشتو قوتوور به هۆی كێشه‌ی خێزانی و هه‌ژارییه‌وه خۆیان كوشتووه كه ٣ كه‌سیان ژن بوون.
هەروەها ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە دەستی بنەماڵەی خەزووری کوژرا.
كرێكاری (١ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا کرێکارێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری سلێمانی گیانی لە دەست دا.