دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە مەریوان، ٩ کەس دەستبەسەر کراون
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دانیشتوو یەکێک لە ئاواییەکانی مەریوان حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر و چارەنووسیان ناروونە. لە ماوەی دوو حەفتەدا.
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دانیشتوو یەکێک لە ئاواییەکانی مەریوان حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر و چارەنووسیان ناروونە. لە ماوەی دوو حەفتەدا ٩ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی مانگی پووشپەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “باڵەک” سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی “عوسمان عەبدیانی” و “مێهدی فەرەجی” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسە کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران گوازراونەتەوە بۆ سنە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٩ هاووڵاتی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “فاتێح هووشمەند، ئومید ساڵحی، عەلی ڕەزایی، یادگا دڵجوو، خالید سووری، عەبدووڵڵا وەیسی، عوسمان عەبدیانی و مەهدی فەرەجی” لەلایەند هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.