سێ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی شارەکانی سنە و مەهاباد لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٢٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی شارەکانی سنە و مەهاباد لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٣١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی سنە لەکاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری سنە ڕایگەیاندووە کە تەرمی ئەو کرێکارە رەوانەی پزیشكی دادوەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی ”دانیار خدری“ لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەقینەوەی کۆمپرێسۆر گیانی لە دەست داوە.

هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”خالید ئەرمەغان“ لەکاتی جۆشکاری بەر بووەتەوە و گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە