چارەنووسی عەبدوڵڵا وەیسی نادیارە
هەنگاو: دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراوە.
١٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٤٢
هەنگاو: دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کراونی ”عەبدوڵڵا وەیسی“ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، چارەنووسی ناوبراو نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
عەبدوڵڵا وەیسی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی گوندی گوڵچێری مەریوان، ڕۆژی شەممە (٢٩ی پوشپەڕ / ٢٠ی ژوئیە) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.