چالاکێکی مەدەنی لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان زێدی خۆی بە جێ هێشت

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، لە ژێر گوشاری .

٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٠:٣٥

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار کە  ڕۆڵێکی بەرچاوی لە چالاکییە مەدەنی و ژینگەپارێزییەکانی ئەو شارە هەبووە، زێدەکەی خۆی بەجێهشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کامیل ئازەریوون، چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٣ تیر ١٣٩٧) لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان پیرانشاری بە جێ هێشتووە و ئێستا لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێیە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لەو بارەوە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاند کە ، کامیل ئازەریون دوای ئەوەی لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ماڵەکەی پشکێندراوە و دەستیان بە سەر کەلووپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە، وڵاتی بەجێ هێشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بەشدارییەکی چالاکانەی لە چالاکییە مەدەنی و هەروەها ژینگەپارێزییەکانی پیرانشار و دەورووبەری هەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە