هەر سێ ڕۆژ هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە دراوە

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا هەر سێ ڕۆژ حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢١:٤٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا هەر سێ ڕۆژ حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ دا لانیکەم ١١ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئورمیە و هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە سێدارە دراون.

هەروەها، هەموو ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و دوو کەسیان ژن بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە