ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١١ی گەلاوێژ هەتا ڕۆژی هەینی ١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩، لانیکەم ٤٠ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کۆڵبەران و کاسبکاران (٧ حاڵەت)
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٥ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی پیرانشار، سەردەشت و قوتوور بریندار کراون.
سێدارە و کوژران لە بەندیخانە (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی سونقوڕ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان لەسێدارە درا.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٧ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١١هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی کامیاران، شنۆ، پیرانشار و پاوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون .
هەروەها ٦ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سڵێنی سەوڵاوا حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١٠ حاڵەت)
لە حەفتەی ڕابردوودا ١٠ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بیکار و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤ کەسیان ژن بوون.
کرێکاری (٣ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کرێکاری کورد لە شارەکانی پاوە، سەقز و بۆکان لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.
هەڵەی پزیشکی (٢ حاڵەت)
لەو حەفتەیدا منداڵێک لەمەهاباد و میرمنداڵێک لە شاری سنە بە هۆی هەڵەی پزیشكییەوە گیانیان لە دەست داوە.