کۆدار گیان لە دەست دانی گریلایەکی ڕاگەیاند
هەنگاو: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) لقی سەربازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)، گیان لە د.
١٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٦:٤٤
هەنگاو: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) لقی سەربازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)، گیان لە دەست دانی گریلایەکی لە شاری مەریوان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گیان لە دەست دانی گریلایەکی خەڵکی شاری سەقزی بە ناوی ”پەیمان جەعفەری“ لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە مەریوان ڕاگەیاند.
ئەو تێکهەڵجوونە کاتژمیر ١٠ی شەوی چوارشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لە نزیک گوندی سەرنژماری مەریوان هاتبووە ئاراوە.