خۆکوشتنی ١٦٥ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی کەمتر لە ٨ مانگدا
هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە بە شێوەی نێونجی هەر مانگ ٢١ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە بە شێوەی نێونجی هەر مانگ ٢١ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە واتە لە ماوەی ٨ مانگ و نیودا لانیکەم ١٦٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٤٠ حاڵتیان (زیاتر لە ٢٤٪ی کۆی حاڵەتەکان) تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرەتای ئەمساڵوە ٨٤ ژنو ٨١ پیاو خۆیان کوشتووە کە زیاترین ڕێژەی خۆکوستن لە پارێزگای ئورمیە بە ٦٥ حاڵەت تۆمار کراوە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٦٥ حاڵەت (٣١ پیاو و ٣٤ ژن).
پارێزگای سنە: ٤٦ حاڵەت (٢٨ پیاو و ١٨ ژن).
پارێزگای کرماشان: ٣٠ حاڵەت (١٣ پیاو و ١٧ ژن).
پارێزگای ئیلام: ٢٥ حاڵەت (٩ پیاو و ١٦ ژن).
هۆکاری خۆکوشتن
هەژاری و بێکاری: ٤٤ حاڵەت (٣٥ پیاو و ٩ ژن).
کیشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی: ٨٤ حاڵەت (٢٨ پیاو و ٥٦ ژن).
خەمۆکی و کێشەی دەروونی : ١٥ حاڵەت (٦ پیاو و٩ ژن).
نادیار : ١٧ حاڵەت(١٢ پیاو و ٥ ژن).
پێشگرتن لە زەماوەند و بە زۆر بە شوو دان: ٤ حاڵەت (٤ ژن).
پیشگیری لە بەکار هێنانی مۆبایل: ١ حاڵەت (١ ژن).
حیجابی زۆرەملی: ١ حاڵەت (١ ژن).
شێوەی خۆکوشتن
خۆسووتاندن: ١٤ حاڵەت (٣ پیاو و ١١ ژن).
خۆهەڵواسین: ١١٠ حاڵەت (٥٨ پیاو و ٦٢ ژن).
بەکارهێنانی چەک: ١٢ حاڵەت (٧ پیاو و ٥ ژن).
خواردنی حەب: ٢٦ حاڵەت (١٠ پیاو و ١٦ ژن).
خۆ فڕێدان لە بەرزایی: ٣ حاڵەت (٣ پیاو).
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو ماوەیەدا ٤٠ کەس کە خۆیان کوشتووە (١٨ کوڕ و ٢٢ کچ) تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هەروەها ٩ کەسیان تەمەنیان سەرویی ٥٠ ساڵ بووە کە ٧ پیاو و ٢ ژن لە خۆ دەگرێت.