ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١٨ی گەلاوێژ هەتا ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩، لانیکەم ٢٩ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کۆڵبەران و کاسبکاران (٦ حاڵەت)
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شنۆ و خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٤ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت، نۆدشە و ماکۆ بریندار کراون.
سێدارە و کوژران لە بەندیخانە (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی شاری قوم لەسێدارە درا.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٢ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی کامیاران، ڕەبەت، سەقز و دێولان، دیواندەرە و ئیلام بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون .
هەروەها ٣ هاووڵاتیی خەڵکی سنە و ئورمیە سەرجەم حوکمی ١٤٠ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
مین (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کەم ئەندام بوو.
هەڵەی پزیشکی (١ حاڵەت)
هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دا.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٧ حاڵەت)
لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بیکار و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٣ کەسیان ژن بوون. هەروەها سەربازێکی خەڵکی سەقزیش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
کرێکاری (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم یک کرێکار لە شاری ڕەبەت و لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.