فتوای جیهاد دژی کوردەکان پاش چل ساڵ درێژەی هەیە + ئامار

هەنگاو: چل ساڵ پێش و تەنیا چەند مانگ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، خومەینی ڕێبەری ئەوکاتی ئێران بە دەرکردنی فیتوای جیهاد دژ بە کوردەکان شەڕێکی

٢٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٣:٢٤

 

هەنگاو: چل ساڵ پێش و تەنیا چەند مانگ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، خومەینی ڕێبەری ئەوکاتی ئێران بە دەرکردنی فیتوای جیهاد دژ بە کوردەکان شەڕێکی گشتگیری بە سەر کوردەکاندا سەپاند و هەر لە یەکەم ساڵەکان هەزاران لاوی کورد لەسێدارە دران و یان گوللە باران کران.

دوای چل ساڵ لە دەرچوونی ئەو فتوایە دژ بە کوردان، کوشتاری سیستماتیک و پێشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتییانی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا بە شێوازی جۆراوجۆر درێژەی هەیە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای سڵی ٢٠١٦ هەتا مانگی ئاگۆست(٨)ی ٢٠١٩ لانیکەم ٣٢٦٥ حاڵەتی پێشلکردتنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

لە سەرەتای ٢٠١٦ هەتا مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩

کوژران و برینداربوونی ٧٢٢ کۆڵبەر

لەسێدارە دانی ٣٢٤ هاووڵاتیی کورد

دەستبەسەر کردنی ١٨٨٤ هاووڵاتیی کورد

گیان لە دەست دانی ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی

سەپاندنی ١٧٩٠ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ٤١٣ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ٢٥ هاووڵاتیی دیکەی کورد

کوژران و بریندار بوونی ٤٨ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

گیان لە دەست دانی ٤٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ١٧٥ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

 

هەشت مانگی یەکەمی ٢٠١٩

کوژران و برینداربوونی ١٦٩ کۆڵبەر

لەسێدارە دانی ٣٢ هاووڵاتیی کورد

دەستبەسەر کردنی ٢٣٤ هاووڵاتیی کورد

گیان لە دەست دانی ١٤ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی

سەپاندنی ٢٣٤ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ٨٣ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر یەک هاووڵاتیی دیکەی کورد

کوژران و بریندار بوونی ٢ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

گیان لە دەست دانی ٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ٢١ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

 

ساڵی ٢٠١٨

کوژران و برینداربوونی ٢٣١ کۆڵبەر

لەسێدارە دانی ٧٠ هاووڵاتیی کورد

دەستبەسەر کردنی ٧١٧ هاووڵاتیی کورد

گیان لە دەست دانی ٩ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی

سەپاندنی ٨٢٤ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ١٧٠ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ١٢ هاووڵاتیی دیکەی کورد

کوژران و بریندار بوونی ١٦ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

گیان لە دەست دانی ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ٥٩ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

 

ساڵی ٢٠١٧

کوژران و برینداربوونی ٢٢٦ کۆڵبەر

لەسێدارە دانی ١١٢ هاووڵاتیی کورد

دەستبەسەر کردنی ٥٧١ هاووڵاتیی کورد

گیان لە دەست دانی ١٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی

سەپاندنی ٤٤٦ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ٧٩ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ٤ هاووڵاتیی دیکەی کورد

کوژران و بریندار بوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

گیان لە دەست دانی ٦ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین

 

ساڵی ٢٠١٦

کوژران و برینداربوونی ٩٦ کۆڵبەر

لەسێدارە دانی ١١٠ هاووڵاتیی کورد

دەستبەسەر کردنی ٢٧٢ هاووڵاتیی کورد

گیان لە دەست دانی ١١ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی

سەپاندنی ٢٨٦ ساڵ حوکمی بەندکران بە سەر ٨١ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بە سەر ٨ هاووڵاتیی دیکەی کورد

کوژران و بریندار بوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

گیان لە دەست دانی ٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ٤١ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە