ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژ هەتا ڕۆژی هەینی ١ی خەرمانانی ٢٧١٩، لانیکەم ٤١ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کۆڵبەران و کاسبکاران (٣ حاڵەت)
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شنۆ و ئورمیە بریندار کراون.
سێدارە و کوژران لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی شیروان لە بەندیخانەی ئەو شارە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە سێدارە درا و بەندکراوێکیش لە بەندیخانەی سنە بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست دا.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٢٠ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی سنە، ئورمیە، مەریوان و پیرانشار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون .
هەروەها ٣ هاووڵاتیی خەڵکی سنە پیرانشار سەرجەم حوکمی ٨ ساڵ و سە مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
مین و کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی سەردەشت بەبە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
هەڵەی پزیشکی (٢ حاڵەت)
ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە و هاووڵاتییەکی خەڵکی کەرماشان بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشكی نەخۆشخانەکانی کرماشان گیانیان لە دەست داوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١٢ حاڵەت)
لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بیکار و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە یەک کەسیان ژن بووە. هەروەها دوو ژن لە شارەکانی کرماشان و داڵاهۆ بە دەستی کوڕ و برای خۆیان کوژراون.
کرێکاری (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم کرێکارێک لە شاری ئورمیە لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.