ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٧ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١٦ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٨:٣٨

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٧ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانان هەتا ڕۆژی هەینی ١٥ی  خەرمانانی ٢٧١٩، لانیکەم ٣٧ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٢٦ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی  کورد لەشارەکانی دێولان، پیرانشار، مەهاباد و پیرانشار ، شنۆ، ئورمیە، سنە و دێلۆڕان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی  دەستبەسەر کراون .

هەروەها ١٤ هاووڵاتیی خەڵکی سنە، پیرانشار، شنۆ و دێلۆڕان و ماکۆ و بۆان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سەرجەم حوکمی ٥٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

 مین و کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی (٢ حاڵەت)

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

 

گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (١ حاڵەت)

حەفتەی ڕابردوو بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

 

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٦ حاڵەت)

لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بیکار و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە یەک کەسیان ژن بووە.

 

کرێکاری (٢ حاڵەت)

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و ئیسلام ئاباد لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە