تەزووی کارەبا گیانی یەکێک لە بوومەلەرزە لێدراوانی سەرپێڵی زەهاوی ئەستاند

هەنگاو: یەکێک لە بوومەلەرزە لێدراوانی شاری سەرپێڵی زەهاو لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

١٨ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:٢٧

 

هەنگاو: یەکێک لە بوومەلەرزە لێدراوانی شاری سەرپێڵی زەهاو لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کارەبای کانێکسی یەکێک لە هاووڵاتیانی گوندی بزمیراوا سەرپێڵی زەهاو تێکچووە و تەواوی چوارچێوەی ئاسنی کانێکسەکە بووەتە کاراەبا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەست داوە

هەواڵنێری هەنگاو لە سەرپێڵی زەهاو ناسنامەی ئەو کەسەی ”عەزیزوڵڵا ڕەزایی“ تەمەن ٥٠ ساڵ ڕاگەیاندووە کە باوکی دوو منداڵیش بووە.

دوای نزیک بە دوو ساڵ لە کارەساتی بوومەلەرزەی ٧.٢ ڕیشتەری سەرپێڵی زەهاو، هێشتا بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ناو کانێکس دەژین و خزمەتگوزاری بۆ بوومەلەرزە لێدراوەکان لە ئاستێکی نزمدایە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە