دەستبەسەر کران و گواستنەوەی پێنج هاووڵاتی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و ئورمیە کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندی.

٢٢ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٣:٤٨

 

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و ئورمیە کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەنبێ سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی “عەلی عەزیزی”، “فەرهاد نووری”، “پەرویز نووری” و “سەفەر نووری”دوای نزیک بە یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕۆژی ثێنج شەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٢ی سێپتامبری ٢٠١٩)،گوازراونەتەوە بۆ بەندی ٣_٤ ناسراو بە بەندی تاوانە ئاساییەکانی بەندیخانەی ئورمیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)  لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ناسر خاتەمی”تەمەن ٣٢ ساڵ، بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ناسر خاتەمی پێشتر بۆ ماوەی ٦ ساڵ پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و ٤ سال پێش گەڕابوویە بۆ ئێران. ناوبراو حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە