منەت ڕەحمانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا
هەنگاو: یەکێکی دیکە لە ئەندامانی دەستبەسەر کراوی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین دوای دوو مانگ و نیو دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر ئازاد کرا.
هەنگاو: یەکێکی دیکە لە ئەندامانی دەستبەسەر کراوی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین دوای دوو مانگ و نیو دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٤ی سێپتامبری ٢٠١٩)، منەت ڕەحمانی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری کامیاران، دوای ٨٠ ڕۆژ مانەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
منەت ڕەحمانی خەڵکی گوندی ”لۆن“ی کامیاران، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو.
سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی نۆژین لە شاری کامیاران کە هەمان ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی پێنج شەممەی پێشوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
زارا محەمەدی، بەرپرسی ڕێکخراوی نۆژین نزیکەی ٤ مانگە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.