ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانان هەتاوی هەتا ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٩، لانیکەم ٤٢ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کۆڵبەران (٦ حاڵەت)
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار،سەقز، خۆی و سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)
هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دراوە و بەندکراوێکیش لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست داوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٢٧ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی داڵاهۆ، ئورمیە، سنە، دیواندەرە و خوڕەمئاوا تۆمار کراوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
مین و کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی (١ حاڵەت)
لەو حەفتەیەدا شوانێکی خەڵکی قوتوور بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٣ حاڵەت)
لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣ ژن لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە دوو کەسیان منداڵ بوون.
کرێکاری (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم کرێکارێک لە شاری ئیلام لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.