بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئورمیە خۆی هەڵواسی

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە کە تەنیا پێنج ڕۆژ بوو دەستبەسەر کرابوو، لە ناو بەندیخانە خۆی هەڵوسی.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٤٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە کە تەنیا پێنج ڕۆژ بوو دەستبەسەر کرابوو، لە ناو بەندیخانە خۆی هەڵوسی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٦ی سیپتابری ٢٠١٩)، بەندکروێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”واحید کەربەلایی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، واحید کەربەلایی پێنج ڕۆژ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەسڕکەرەکان دەستبەسەر و بۆ بەندی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە واحید بە هۆی ئەوەی کە لەلایەن یەکێک لە بەرپرسانی بەندیخانەوە لێی دراوە و بێ ڕێزی پێکراوە، خۆی هەڵواسیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە