ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٠٨

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانانی هەتاوی هەتا ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەری  ٢٧١٩، لانیکەم ٢٩ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

 کۆڵبەران (٦ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ماکۆ و شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژراون و ٤ کۆڵبەریش لە سنوورەکانی پیرانشار، شنۆ و ئورمیە بریندار بوون.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٨ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد کە یەکێکیان ژن بووە لە بەندیخانەکانی سنە، سەڵماس،  ئورمیە و ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دراون.

هەروەها بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست داوە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٤ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا  لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان ژن بووە.

 

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١١ حاڵەت)

لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١١ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤ کەسیان ژن بوون. هەروها یەکێک لەو کەسانەش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە