پەناخوازێکی خەڵکی مەهاباد بە چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی مەهاباد کە لەشارێکی تورکیە دەژیت، بە چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٢٦

 

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی مەهاباد کە لەشارێکی تورکیە دەژیت، بە چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)، پەنابەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “عەبدوڕەحمان ئەعزەمی ڕاد” تەمەن ٣٦ ساڵ  هاوژینەکەی خۆی  بە ناوی “موحیبەت مەحموودی” خەڵکی گوندی گۆک تەپەی ئەو شارەی بە چەقۆ کووشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدوڕەحمان بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ژێر ناوی “شەرەف”، ژنە تەمەن ٢٦ ساڵانەکەی خۆی کووشتووە و هەمان ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیسی شاری ئیستانبوول ناساندووە.

ئەو ژن و مێردە دوو کچیان هەبوە و ساڵی ڕابردوو ئێرانیان بە جێ هێشتووە.

پێشتر ئەو بنەماڵەیە خۆیان گەیاندبوو وڵاتی ئۆکراین (ئۆکراینیا)، بەڵام بە هۆی دزینی پارە لە لایەن قاچاخچیەوە، حکوومەتی ئۆکراین دیپۆرتی تورکیەیانی کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە