گیان لە دەست دانی کرێکارێک لە کاتی تەکاندنی گوێز لە سەوڵاوا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی تەکاندنی دار گوێز بە بەربوونەوە گیانی لە دەست دا.

١١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٣٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی تەکاندنی دار گوێز بە بەربوونەوە گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لاویکی خەڵکی گوندی هەزارخانی سەر بە سەوڵاوا، لە کاتی تەکاندن و کۆ کردنەوەی گوێز، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە دار گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا، ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ٢٧ ساڵەی کە باوکی سێ منداڵە، “ئەمیر محەمەدی, ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە