ڕاپۆرتی ئاماریی هەنگاو لەسەر پێشێلکرانی مافی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی ۶ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی، لانی کەم ٤ چالاکی سوننە مەزهەبی کورد کە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەزهەبییەکانیان دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، سزای سێدارەکەیان جێبەجێ کراوە. هەروەها لانی کەم ٣٤ چالاکی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان سەرجەم سزای ١٥٩ ساڵ و ١١ مانگ بەندکران و لێدانی ١٤٨ زەربەی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها لەو ماوەدا لانی کەم ٦٥ چالاک لەو کەمینانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ماددەی ١٢ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، ئایینی فەرمی لە ئێران ئیسلام و مەزهەب، جەعفەری دوازدە ئیمامییە و ئەو ماددەیە هەتاهەتایییە و ناگۆڕدرێت. سەرەڕای ئەوە، هەر لەو ماددەدا مەزهەبە ئیسلامییەکانی دیکە وەکوو شافیعی، مالیکی، حەنەفی، حەنبەلی و زەیدی بە فەرمی ناسراون و لە ماددەی ١٣دا ئایینی زەردەشت، جوو و مەسیحی وەکوو تەنیا کەمینە ئایینییە دانپێدانراوەکان پاڵپشتییان لێکراوە. بەڵام ئایین و مەزهەبەکانی دیکە وەکوو بەهایی و یارسان (ئایینێک کە زیاتر لە ٩٠٪ی پەیڕەوەکانی لە هاووڵاتییانی کورد پێکهاتووە) بە فەرمی نەناسراون و هەر بەو هۆیەوە پەیڕەوانی ئەو دوو ئایینە بەردەوام لەگەڵ پێشێلکرانی ڕێکخراوانەی مافەکانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.
جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ٤ چالاکی مەزهەبی سوننە
لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی، سزای لانی کەم چوار کەس لە چالاکانی سوننە مەزهەب و کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز و مەهاباد کە ١٥ ساڵ پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کراوە. ناسنامەی ئەو کەسانە بەم شێوەیە:
١- داود عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی ئایینیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ٢ی جەنیوەریی ٢٠٢٤ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
٢- فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی ئایینیی کورد و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ٢٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٤ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
٣- ئەنوەر خزری، بەندکراوی ئایینیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ١ی مەی ٢٠٢٤ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
٤- خەسرەوە بەشارەت، بەندکراوی ئایینیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ١٥ی مەی ٢٠٢٤ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر لانی کەم ٣٤ کەس لە چالاکانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، لانی کەم ٣٤ چالاکی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران، بریتی لە ١٧ ژن، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٥٩ ساڵ و ١١ مانگ بەندکران و دوو کەسیان بێجگە لە سزای بەندکران هەر یەک سزای لێدانی ٧٤ زەربەی قامچیشیان بەسەردا سەپێندراوە.
لەو ماوەیەدا، لانی کەم ٢٣ چالاکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی سزای ١١٠ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران، ٨ نوێباوەڕی مەسیحی سزای ٤٩ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران، ٢ چالاکی پەیڕەوی ئایینی یارسان سزای ٢ ساڵ بەندکران و ١٤٨ زەربەی قامچی و یەک چالاکی سوننە مەزهەبیش سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە کە ناسنامەی ئەو کەسانە بەم شێوەیە:
بەهایی
۱- فاران سەنایی، هاووڵاتیی دانیشتووی بۆجنوورد لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢- شایان سەنایی، هاووڵاتیی دانیشتووی بۆجنوورد لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٢ ساڵ و ٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٣- کەیوان ڕەحیمیان، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤- شەبنەم تەبیانیان، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی سمنان، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سمنان سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥- ئازیتا ڕەزوانیخاە، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦- شۆعلە ئاشووری، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧- موژدە بەهامین، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨- بۆشرا موتەهەر، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩- سارا شەکیب، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠- سەمیرا شەکیب، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١- ڕۆیا ئازادخۆش، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢- نووشین هیممەت، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٣- شوورئەنگیز بەهامین، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٤- ساناز ڕاستە، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٥- مەریەم خورسەندی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٦- فیرووزە ڕاستینژاد، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٧- فەرخوندە ڕەزوانپەی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٨- موجەغین پوورشەفیع ئەردەستانی، هاووڵاتیی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٩- نەسرین خادمی قەهقەرەخی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٠- حەمید مۆنزەوی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢١- ئەرشیا ڕۆحانی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٢- ئەرشیا نەبەوی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٣- پەیام وەلی، هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی کەرەج، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کەرەج سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
نوێباوەڕانی مەسیحی
١- لالە ساعەتی، نوێباوەڕی مەسیحی لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢- ئیسماعیل نەریمانپوور، نوێباوەڕی مەسیحی خەڵکی ئەهواز، لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە سەرۆکایەتیی دادوەر فەتحینیا، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٣- یاسین مووسەوی، نوێباوەڕی مەسیحی خەڵکی ئیزە، لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە سەرۆکایەتیی دادوەر فەتحینیا سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤- حەمید ئەفزەلی، نوێباوەڕی مەسیحی دانیشتووی ئەهواز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥- نەسروڵڵا مووسەوی، نوێباوەڕی مەسیحی دانیشتووی ئەهواز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦- بیژەن قولیزادە، نوێباوەڕی مەسیحی دانیشتووی ئەهواز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧- ئیمان ساڵحی، نوێباوەڕی مەسیحی دانیشتووی ئەهواز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨- زۆهراب شەهابی، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز سزای ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
پەیڕەوانی ئایینی یارسان
۱- پووریا منەتی، هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە سزای ١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۲- شوجاع مینەتی، هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە سزای ١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
سوننە مەزهەب
١- محەممەد خزرنژاد، چالاکی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان کە لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەو سزایە لەم دواییانەدا ڕەت کرایەوە و بۆ لقی هاوشێوەی گەڕێندراوەتەوە.
٢- حەسەن جەنگخاە، چالاکی مەزهەبیی خەڵکی سەڵماس کە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی ئورمیەوە سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٦٥ چالاکی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، لانی کەم ٦٥ چالاک لە کەمینە مەزهەبی و ئایینییەکان لە ئێراندا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٤٨ کەسیان لە هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب، ٩ کەس هاووڵاتیی بەهایی، ٤ کەس هاووڵاتیی نوێباوەڕی مەسیحی، ٢ کەس لە هاووڵاتییانی پەیڕەوی ئایینی یارسان، یەک کەس لە دەروێشەکانی گۆناباد و یەک کەس لە مامۆستایانی ئایینیی شیعە مەزهەبی ناڕازی بوون.
ناسنامەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی سوننە مەزهەب
پەیڕەوانی سوننە مەزهەبی کورد
١- عەبدوڵڵا ئازەرەنگ خەڵکی بانە ٢- نەسرین عەبدوڵڵاهی خەڵکی بانە ٣- یاسین ئەعزەمی خەڵکی جوانڕۆ ٤- ئومێد خاکی خەڵکی جوانڕۆ ٥- ئومێد بەدری خەڵکی جوانڕۆ ٦- ئەنووشیروان هووشەنگی خەڵکی جوانڕۆ ٧- پەیمان وەیسی خەڵکی جوانڕۆ ٨- عەلی بەهرامی خەڵکی مەریوان ٩- ئیسماعیل پەرچەمی خەڵکی بانە ١٠- محەممەد پەرچەمی خەڵکی بانە ١١- فارووق حوسێنی خەڵکی بانە ١٢- ئوسامە ئەیازی خەڵکی سەلاسیباوەجانی ١٣- مازیار ئەحمەدی خەڵکی سەلاسیباوەجانی ١٤- شاهین ڕەحمانی خەڵکی سەلاسیباوەجانی ١٥- ئارین خەڵخاڵ خەڵکی سەلاسیباوەجانی ١٦- بەرزان یووسفی خەڵکی سەلاسیباوەجانی ١٧- حەسەن جەنگخاە خەڵکی سەڵماس ١٨- داود وەیسی خەڵکی سەقز ١٩- ئەمیر فیرووزی خەڵکی سەقز ٢٠- حوسێن عەلیمورادی خەڵکی سنە ٢١- هادی یووسفپوور خەڵکی پیرانشار ٢٢- عەبدوڵڵا بەرزەگەر خەڵکی سەردەشت ٢٣- نەبی وەیسی خەڵکی جوانڕۆ ٢٤- مەتین مێهدیزادە خەڵکی شنۆ ٢٥- سەید ئەحمەد ئەحمەدیان خەڵکی سەلاسیباوەجانی ٢٦- کاوە سەیدزادە خەڵکی بۆکان ٢٧- ئاکۆ زەینەبی خەڵکی بۆکان ٢٨- یووسف مەولایی خەڵکی بۆکان ٢٩- دکتۆر ئیسماعیل خەڵکی بۆکان
پەیڕەوانی سوننە مەزهەبی بەلووچ
١- عەلی حەیدەر عالیزەهی خەڵکی زاهیدان ٢- عارف محەممەدیزادە تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی زاهیدان ٣- مەعاویە ڕیگی خەڵکی میرجاوە ٤- سەعید قەنبەرزەهی خەڵکی زاهیدان ٥- عومەر داستان خەڵکی ڕاسک ٦- نووح کووهی خەڵکی ڕاسک ٧- سەعید زەڕنەما خەڵکی ڕاسک ٨- عەبدولئەحەد خەڵکی ڕاسک ٩- هادی نارۆیی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئێرانشار ١٠- ئۆوەیس خەڵکی ڕاسک ١١- ڕفیعوڵڵا خەڵکی ڕاسک ١٢- وەلید خەڵکی ڕاسک ١٣- سەعید سپاهی خەڵکی چابەهار ١٤- موحیبوڵڵا خەڵکی ڕاسک ١٥- زاهید خەڵکی ڕاسک
پەیڕەوانی سوننە مەزهەبی خەڵکی خوراسان
١- شەمسەددین موتەهەری خەڵکی خاف ٢- گوڵمحەممەد مەنسووری خەڵکی خاف ٣- حوسێن ئەحمەد شەهیدی خەڵکی خاف ٤- فازڵ مورادی خەڵکی خاف
ناسنامەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی بەهایی
١- مەیسەم مۆوەقێن خەڵکی شاری کورد ٢- سرووش ئەیقانی خەڵکی شیراز ٣- ئازیتا فرووغی موتڵەق خەلکی مەشهەد ٤- نووشین مسباح خەڵکی مەشهەد ٥- ڕۆیا سابت خەڵکی شیراز ٦- سپیدە ڕەشیدی خەلکی ئەهواز ٧- نازیلا خانیپوور خەڵکی ڕەشت ٨- وێسال هەرەوی خەڵکی ڕەشت ٩- تاهیرە نەورۆزی خەڵکی شیراز
ناسنامەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی نوێباوەڕی مەسیحی
١- ئیمان گوڵزار خەلکی دێزفوول ٢- لالە ساعەتی خەڵکی تاران ٣- مینا خاجەوی قۆمی خەڵکی تاران ٤- فەڕڕۆخ کاکایی خەڵکی کرماشان
ناسنامەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی پەیڕەوی ئایینی یارسان
١- پووریا میننەتی خەڵکی سەحنە ٢- شوجاع میننەتی خەڵکی سەحنە
ناسنامەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی دەروێشی گۆنابادی
١-مەزاهیر حەیدەری خەڵکی شاری کورد
پەیڕەوانی شیعە مەزهەب
١-محەممەدتەقی ئەکبەرنژاد خەڵکی قۆم