دەستبەسەرکرانی ٥١ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:٢٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ٥١ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە هەموو ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. زیاترین دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی بەلووچ بوون کە ٢١ حاڵەت بەرانبەر بە ٤١٪ی کۆی حاڵەتە تۆمارکراوەکان پێکدێنن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ٦ چالاکی ژن، ٥ منداڵ، ٢١ هاووڵاتیی بەلووچ، ٢٠ هاووڵاتیی کورد و ٣ نوێ‌باوەڕی مەسیحی لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان تۆمار کراون.

جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بوون کە ٢١ حاڵەت تۆمار کراوە، هەروەها لە پارێزگای سنە ١٢ حاڵەت و لە پارێزگای ئورمیە ٧ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ٢١ حاڵەت
پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٧ حاڵەت (٧ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای تاران: ٤ حاڵەت
پارێزگای مازەندەران: ٣ حاڵەت
پارێزگای ئولبۆرز: ١ حاڵەت (١ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگاکانی لوڕستان، گیلان و فارس: هەر یەک ١ حاڵەت

 

لانی کەم ٨٠٪ی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد و بەلووچ بوون

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا لانی کەم ٢١ هاووڵاتیی بەلووچ و ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ٨٠٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوویە.

هەروەها، مانگی ڕابردوو لانی کەم ٤ هاووڵاتیی گیلەک واتا ٨٪ی کۆی حاڵەتەکان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان

دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەر وەکوو ڕابردوو درێژەی بووە و لەو مانگەدا لانی کەم دەستبەسەرکرانی ١ چالاکی بەهایی و ٣ نوێ‌باوەڕی ئایینی مەسیحی تۆمار کراوە کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.

چالاکانی بەهایی؛

١- بێهراد ئازەرگان دانیشتووی تاران

چالاکانی مەسیحی؛

١- عەلی مالامیری خەڵکی نۆشەهر
٢- جەهانگیر عەلیخانی خەڵکی نۆشەهر
٣- غوڵام ئیسحاقی خەڵکی نۆشەهر

 

دەستبەسەرکرانی ٦ ژن و ٥ منداڵ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری٢٠٢٤

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ٦ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ١٢٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە لەخۆ دەگرن و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛

زارا ساجدی‌نیا و مەلیحە عەبدولقادری خەڵکی بۆکان، مۆتەهەرە گوونەیی و نەیێرە بێهبوود دانیشتووی تاران، کەوسەر دێهبانزادە خەڵکی شیراز و نەسرین شاکەرەمی خەڵکی لوڕستان ئەو شەش ژنە بوون کە دەستبەسەرکرانیان لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا تۆمار کراوە.

هەروەها، لانی کەم ٥ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەموویان لە هاووڵاتییانی بەلووچ بوون و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛

١- عەبدولمۆئمەر شەهبەخش تەمەن ١٣ ساڵ خەڵکی زاهیدان
٢- محەممەدڕەسووڵ شەهبەخش تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی زاهیدان
٣- عەدنان نۆتکزەهی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ڕاسک
٤- ئەمیرحوسێن درەفشە تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی زاهیدان
٥- بنیامین ئیجباری تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی زاهیدان

دەستبەسەرکرانی لانی کەم یەک خوێندکاری زانکۆ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران درێژەی هەبووە و لانی کەم یەک خوێندکاری زانکۆ لەو مانگەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛

هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛

١- مۆتەهەرە گوونەیی
 

دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەر

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی تۆمار نەکراوە

.

دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان

لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، لانی کەم دوو لێکۆڵەر بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدی خەڵکی تاران و ئەژدەر پیری خەڵکی ئورمیە و دانیشتووی کەرەج، هەروەها نووسەرێکی بەلووچ بە ناوی کەریم بەخش کوردی کەمەندانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

ناسنامەی تەواوی ئەو ٥١ کەسە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە