دەستبەسەرکرانی ۸۷ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

هەنگاو؛ چوارشەممە ١۲ی خەرمانانی ٢٧٢۵
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥دا لانی کەم ۸۷ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۶ حاڵەت واتا ۶.۵٪ کەمتر بووە. لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤دا لانی کەم ۹۳ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۷ چالاکی ژن، ۱ منداڵ، ۳۹ هاووڵاتیی کورد، ۲۱ هاووڵاتیی بەلووچ و ۲ چالاکی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگاکانی ئورمیە و سیستان و بەلووچستان بە ۱۶ حاڵەتەوە تۆمار کراون.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگاکانی ئورمیە و سیستان و بەلووچستان هەر یەک بە ۱۶ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراویان لەخۆ گرتووە، هەروەها لە پارێزگای سنە ۱۴ حاڵەت و لە پارێزگای تاران ۱۲ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای ئورمیە: ۱۶ حاڵەت بریتی لە (۱۵ هاووڵاتیی کورد و ۱ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۱۶ حاڵەت
پارێزگای سنە: ۱۴ حاڵەت
پارێزگای تاران: ۱۲ حاڵەت بریتی لە (۷ هاووڵاتیی فارس، ۴ هاووڵاتیی کورد و ۱ هاووڵاتیی تورکمان)
پارێزگای خووزستان: ۵ حاڵەت بریتی لە (۳ هاووڵاتیی عەرەب و ۲ هاووڵاتیی لوڕ)
پارێزگای یەزد: ۵ حاڵەت بریتی لە (۴ هاووڵاتیی بەلووچ و ۱ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و گیلان: هەر یەک ۳ حاڵەت
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ۲ حاڵەت
پارێزگای کرمان: ۲ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی بەلووچ و ۱ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگاکانی مەرکەزی، کۆهگیلوویە و بویێرئەحمەد، ئەردەبیل، ئەلبۆرز، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ئیسفەهان: هەر یەک ۱ حاڵەت
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا لانی کەم ۳۹ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۴۵٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۲۱ هاووڵاتیی بەلووچ (۲۴٪) دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییانی کورد: ۳۹ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ۲۱ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ۱۵ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی گیلەک: ۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی عەرەب: ۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی تورک: ۲ حاڵەت
هاووڵاتییانی تورکمان: ۱ حاڵەت
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی ئاگۆست وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ۲ چالاکی بەهایی و ۵ چالاکی سوننەمەزهەب بریتی لە سێ چالاکی بەلووچ و دوو چالاکی کورد دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
۱- شەهرام فەلاحی خەڵکی کرمان
٢- کەیهان مەقسوودی خەڵکی ئورمیە
چالاکانی سوننەمەزهەب؛
١ - مەنسوور بەلووچ خەڵکی قەسری قەند
٢ـ مەسعوود بەلووچ خەڵکی قەسری قەند
٣ ـ ناسیح مورادی خەڵکی جوانڕۆ
٤ ـ عەلیڕەزا بەراهوویی خەڵکی زاهیدان
٥ ـ وریا ئەمیری تەمەن ۱۶ ساڵ خەڵکی سەرپێڵی زەهاو
دەستبەسەرکرانی لانی کەم یەک منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم یەک منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەو ڕێژەیە ۱.۲٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لەو مانگە پێکدێنێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو مێرمنداڵە دەستبەسەرکراوە کورد بووە؛
١- وریا ئەمیری تەمەن ۱۶ ساڵ خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان
دەستبەسەرکرانی ۷ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۷ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۸.۵٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.
ناسنامەی ژنانی دەستبەسەرکراو؛
تاران؛ ۱ـ ئێلهام ساڵحی ۲ـ فاتمە زیایی ۳ـ مەرجان ئەردەشیرزادە
بەندەرئەنزەلی: ۴ـ سەحەر سوڵتانی
مەریوان: ۵ـ ژینۆ کەریمی
سەبزەوار: ۶ـ تاهیرە کەلاتە سەیفەری
ڕەشت: ۷ـ شەهرزاد شەربیانی
دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و خوێندکاران لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۵
لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥دا هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و خوێندکاران لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاودا تۆمار نەکراوە.
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی ئاگۆست
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم دوو چالاکی میدیایی بەناوەکانی مەیسەم ڕەشیدی خەڵکی ئەردەبیل و نەریمان ڕەندانی خەڵکی سەقز لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥دا، هونەرمەندێک بەناوی نەواب قزڵباش خەڵکی تاران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی تەواوی ئەو ۸۷ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.