دەستبەسەرکرانی ۱۳۲ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٥، ٠٩:١٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١۳ی جۆزەردانی ٢٧٢۵

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥دا لانی کەم ۱۳۲ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۹ حاڵەت واتا ۶٪ کەم بووەتەوە. لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٤دا لانی کەم ۱۴۱ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۹ چالاکی ژن، ۴ منداڵ، ۵۴ هاووڵاتیی کورد، ۲۹ هاووڵاتیی بەلووچ و ۶ هاووڵاتیی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ۲۹ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.

جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ۲۹ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی لەخۆ گرتووە، هەروەها لە هەر یەک لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە ۲۴ حاڵەت و لە پارێزگای تاران ۲۰ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۲۹ حاڵەت
پارێزگای سنە: ۲۴ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ۲۴ حاڵەت بریتی لە (۲۳ هاووڵاتیی کورد و ۱ هاووڵاتیی تورک)
پارێزگای تاران: ۲۰ حاڵەت بریتی لە (۱۷ هاووڵاتیی فارس، ۱ هاووڵاتیی کورد، ۱ هاووڵاتیی قەشقایی و هاووڵاتییەک کە ناسنامەی نەتەوەیی نادیارە.
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ۱۰ حاڵەت بریتی لە (۵ هاووڵاتیی سیستانی و ۵ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای کرماشان، ئەردەبیل و فارس: هەر یەک ۴ حاڵەت
پارێزگای گیلان: ۳ حاڵەت
پارێزگای هەمەدان: ۲ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی کورد و ۱ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای قەزوین: ۲ حاڵەت بریتی لە (۲ هاووڵاتیی تورک)
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: ٢ حاڵەت
پارێزگای ئەلبۆرز: ١ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای خووزستان: ۱ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی لوڕ)پارێزگاکانی کۆهگیلوویە و بویێرئەحمەد و کرمان: هەر یەک ۱ حاڵەت

جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی لانی کەم ۵۴ هاووڵاتیی بەلووچ لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۴۱٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۲۹ هاووڵاتیی بەلووچ (۲۲٪) دەستبەسەر کراون.

هاووڵاتییانی کورد: ۵۴ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ۲۹ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ۲۸ حاڵەت
هاووڵاتییانی تورک: ۹ حاڵەت
هاووڵاتییانی سیستانی: ۵ حاڵەت
هاووڵاتییانی گیلەک: ۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ۲ حاڵەت
هاووڵاتییانی قەشقایی: ۱ حاڵەت
ناسنامەی نەتەوەیی پشتڕاستنەکراوە بۆ هەنگاو: ۱ حاڵەت

دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان

دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی مەی وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ۶ چالاکی بەهایی، ۲ چالاکی سوننەمەزهەب و ۵ پەیڕەوی ڕەوتی یەمانی دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.

چالاکانی بەهایی؛

١- ئەرشیا ڕووحانی خەڵکی ئیسفەھان
۲ـ حەمید مۆنزەوی خەڵکی ئیسفەھان
۳ـ ئاڕەش نەبەوی خەڵکی ئیسفەھان
۴ـ شەیدا ڕووحانی خەڵکی تاران
۵ـ شیدە تەوەکۆلی خەڵکی تاران
۶ـ شیلا تەوەکۆلی خەڵکی تاران

چالاکانی سوننەمەزهەب؛

١- نەواز دەهانی خەڵکی مێهرستان
۲ـ بەرزان مەلەکی خەڵکی سنە

چالاکانی ڕەوتی یەمانی؛

۱ـ حوسێن داودی خەڵکی کاشمەر
۲ـ عەلی داودی خەڵکی کاشمەر
۳ـ حەسەن داودی خەڵکی کاشمەر
۴ـ هادی ئاغایی خەڵکی کاشمەر
۵ـ کازم قەویدێل خەڵکی کاشمەر

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۴ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۴ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۳٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لە ماوەی مانگی مەی بوون.

تەواوی منداڵانی دەستبەسەرکراو کوڕ بوون و کەم تەمەنترین منداڵی دەستبەسەرکراو ۱۴ ساڵان بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ۳ منداڵی دەستبەسەرکراو بەلووچ و ۱ منداڵ کورد بووە کە ناوەکانیان بەو شێوەیە؛

١- میلاد ناسری تەمەن ۱۷ ساڵ خەڵکی بۆکان
٢- ساڵح بەهرام زێهی تەمەن ١۴ ساڵ خەڵکی سەرباز
٣- مانی دەهانی تەمەن ١۶ ساڵ خەڵکی سیب و سۆران
٤- ڕەزوان تەراز تەمەن ١۷ ساڵ خەڵکی ڕاسک

دەستبەسەرکرانی ۹ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۹ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۷٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.

لانی کەم ۵ ژنی دەستبەسەرکراو لە چالاکانی ژنی کورد و ۳ ژن لە چالاکانی بەهایی بوون و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛

تاران؛ ۱ـ شەیدا ڕووحانی ۲ـ شیلا تەوەکۆلی ۳ـ شیدە تەوەکۆلی
ئورمیە؛ ۴ـ ڕەعنا خۆران ۵ـ ڕۆژان خۆران
کرماشان؛ ۶ـ مەهسا زارعی
بۆکان؛ ٧ـ بەفرین مەعڕووفی
بانە؛ ٨- فەرزانە ڕەشیدی
ئیسفەھان؛ ۹ـ فەهیمە سوڵتانی

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۷ مامۆستا و ۲ خوێندکاری زانکۆ لە ماوەی مانگی مەی ۲۰۲۵

لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥دا گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران درێژەی هەبووە و لانی کەم ۷ مامۆستای زانکۆ و قوتابخانە و ۲ خوێندکاری زانکۆ لەو مانگەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛

١- وەلی میرزا سەیدی خەڵکی تاران۲ـ ئەحمەد حەیدەری دانیشتووی تاران

۳ـ مێهدی فەراحی شاندیز خەڵکی تاران
۴ـ حوسێن عیبادیان خەڵکی مەلایێر
۵ـ ڕەزا موسلیمی خەڵکی هەمەدان
۶ـ (ناو نادیار) سادقی خەڵکی تاران
۷ـ ئەبۆلفەزل ڕەنجبەری خەڵکی تەورێز
 

خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛

۱ـ فەهیمە سوڵتانی خەڵکی ئیسفەھان
۲ـ فەرزانە ڕەشیدی خەڵکی بانە

دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی مەی

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۱ چالاکی میدیایی کوردی خەڵکی ئورمیە بەناوی ئەژدەر پیری لە کەرەج لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان

لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥دا، لانی کەم ۳ نووسەر بەناوەکانی ئەژدەر پیری خەڵکی ئورمیە، موسلیم زارعی خەڵکی کرماشان و ئەبۆلفەزل ڕەنجبەری خەڵکی تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی هونەرمەندان تۆمار نەکراوە.

 

ناسنامەی تەواوی ئەو ۱۳۲ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە