دەستبەسەرکرانی ٢١٣ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هەنگاو؛ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٥دا لانی کەم ٢١٣ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی خۆی لە ساڵی ڕابردوو ٦٠ حاڵەت واتا نزیکەی ٤٠٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم ١٥٢ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ٢٠ چالاکی ژن، ٣ منداڵ، ١٠٨ هاووڵاتیی کورد، ٤٨ هاووڵاتیی عەرەب، ٣٢ هاووڵاتیی بەلووچ، ٢٦ چالاکی سوننە مەزهەب و ١١ چالاکی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای خووزستان بە ٥٠ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای خووزستان بە ٥٠ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی لەخۆ گرتووە، هەروەها لە پارێزگای ئورمیە ٤٦ حاڵەت و لە پارێزگاکانی سنە ٤٢ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای خووزستان: ٥٠ حاڵەت (بریتی لە ٤٨ هاووڵاتیی عەرەب و ٢ هاووڵاتیی لوڕ)
پارێزگای ئورمیە: ٤٦ حاڵەت (تەواوی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد بوون)
پارێزگای سنە: ٤٢ حاڵەت
پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان: ٢٥ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ١٧ حاڵەت
پارێزگای ئیسفەهان: ١٢ حاڵەت
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ١٠ حاڵەت (بریتی لە ٦ هاووڵاتیی بەلووچ، ٣ هاووڵاتیی فارس و ١ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای تاران: ٤ حاڵەت (بریتی لە ٣ هاووڵاتیی فارس و ١ هاووڵاتیی تورک)
پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت
پارێزگای کرمان: ٢ حاڵەت (بریتی لە ١ هاووڵاتیی فارس و ١ هاووڵاتیی بەلووچ)
پارێزگاکانی کۆهگیلویەو بۆیرئەحمەد، گیلان و ئەردەبیل: هەر یەک ١ حاڵەت
لانی کەم ٨٩٪ی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد، عەرەب و بەلووچ بوون
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریدا لانی کەم ١٠٨ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ٥١٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو پێکدێنن.
هەروەها، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٤٨ هاووڵاتیی عەرەب (٢٢.٥٪)، ٣٢ هاووڵاتیی بەلووچ (١٥٪)، ٣ هاووڵاتیی لوڕ، ٢ هاووڵاتیی تورک و ١ هاووڵاتیی گیلەک دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی جەنیوەری وەکوو ڕابردووی خۆی درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ١١ چالاکی بەهایی، ٢ چالاکی یارسان و ٢٦ چالاکی سوننەمەزهەب دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
١ تا ١١- ڕۆیا ئازادخۆش، نەسرین خادمی، موژگان پوورشەفیع، ئازیتا ڕەزوانیخاە، بۆشرا مۆتەهەر، سارا شەکیب، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خۆرسەندی، فەرخۆندە ڕەزوانپەی، فیرووزە ڕاستینژاد
چالاکانی یارسان؛
١- ئەرسەلان فەتاحی خەڵکی گاوارە
٢- سامان سەفەری خەڵکی گاوارە
چالاکانی سوننەمەزهەب؛
١ تا ١٠- یوونس غەربای، ڕەزا زەهیری، محەممەد سەیلاوی، عەلی خزرجی، خەلیل خەرجی، محەممەر مەروانی، ڕەزا شەمووسی، محەممەد حەیدەری، عەبدولمالک حەیدەری و محەممەد بووعەزار خەڵکی ئەهواز.
١١- حوسێن ئالبوعۆبەید خەڵکی شادگان.
١٢ تا ١٩- حامید ئەلیاسی، یووسف ئەلیاسی، عومەر بابایی، کۆمار نادری، یووسف نەیریزی، محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی و ئارمین مورادی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو.
٢٠- ئیسماعیل بەهرامی خەڵکی سایینقەڵا
٢١- ئەمیر بەلووچ خەڵکی سەرباز
٢٢ تا ٢٦- ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامرانی، سەتار بابایی، زەکەریا فیرووزبەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی خەڵکی جوانڕۆ.
دەستبەسەرکرانی ٢٠ ژن و ٣ منداڵ لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ٢٠ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ٩٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە لەخۆ دەگرن و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
ئیسفەهان؛ ۱- ڕۆیا ئازادخۆش ۲- نەسرین خادمی ۳- موژگان پوورشەفیع ۴- ئازیتا ڕەزوانیخاە ۵- بۆشرا مۆتەهەر ۶- سارا شەکیب ۷- شوورئەنگیز بەهامین ۸- ساناز ڕاستە ۹- مریەم خۆرسەندی ۱۰- فەرخوندە ڕەزوانپەی ۱۱- فیرووزە ڕاستینژاد
بۆکان؛ ۱۲- سروە شیری ۱۳- بەفرین مەحموودی
سنە: ۱۴- ئایدا عەموویی
ئەهواز: ۱۵- ئەحلام بەندەر
مەهاباد؛ ۱۶- گەلاوێژ محەممەدیئەرشەد
سەبزەوار؛ ۱۷- ناهید مەلوەندی
سەوڵاوا؛ ۱۸- پەروین ئەدوایی
دێولان؛ ۱۹سۆهەیلا موتاعی
تاران؛ ۲۰- ئەرغەوان فەلاحی
هەروەها، لانی کەم ٣ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان لە هاووڵاتییانی بەلووچ و یەک کەسیان کورد بووە و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
١- عومەر یارئەحمەدزەهی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی خاش
٢- پارسا ڕۆستەمی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سنە
٣- ئەمیر بەلووچ تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئەهواز
دەستبەسەرکرانی لانی کەم دوو مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٥
لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٥ گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران درێژەی هەبووە و لانی کەم دوو مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لەو مانگەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
١- ئەسعەد غەفووری خەڵکی سنە ٢- حەسەن خەلیلی خەڵکی سەردەشت
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی جەنیوەری
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم سێ ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی میلاد بەحری خەڵکی شایگان، مێهرداد ئالادین دانیشتووی تاران و نەریمان ڕەندانی خەڵکی سەقز لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٥، لانی کەم یەک نووسەری خەڵکی ئەهواز بەناوی سەعید ئیسماعیل و هونەرمەندێکی خەڵکی ئەیزە بەناوی پێژمان عەسکەرپوور دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی تەواوی ئەو ٢١٣ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.