دەستبەسەرکرانی ١٢٣ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هەنگاو؛ شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ١٢٣ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە هەموو ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. زیاترین دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد بوون کە ٨٨ حاڵەت بەرانبەر بە ٧١.٥٪ی کۆی حاڵەتە تۆمارکراوەکان پێکدێنن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ٨ چالاکی ژن، ٦ منداڵ، ٨٨ هاووڵاتیی کورد، ١٠ هاووڵاتیی بەلووچ، ٢٥ چالاکی سوننە مەزهەب و ٢ چالاکی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە پارێزگای ئورمیە بوون کە لەو پارێزگایە ٥٨ حاڵەت تۆمار کراوە، هەروەها لە پارێزگای کرماشان ٢٠ حاڵەت و لە پارێزگاکانی سنە و سیستان و بەلووچستان ١٠ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای ئورمیە: ٥٨ حاڵەت (تەواوی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد بوون)
پارێزگای کرماشان: ٢٠ حاڵەت
پارێزگاکانی سنە و سیستان و بەلووچستان: هەر یەک ١٠ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ٧ حاڵەت (تەواوی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی عەرەب بوون)
پارێزگای تاران: ٥ حاڵەت
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ٤ حاڵەت (٣ هاووڵاتیی فارس و ١ هاووڵاتیی تورک)
پارێزگاکانی لوڕستان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: هەر یەک ٢ حاڵەت
پارێزگاکانی مازەندەران، کرمان، ئەردەبیل و ئیسفەهان: هەر یەک ١ حاڵەت
و یەک هاووڵاتیی خەڵکی ئیتاڵیا
لانی کەم ٧١.٥٪ی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد بوون
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی دیسەمبەردا لانی کەم ٨٨ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ٧١.٥٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بووە.
هەروەها، مانگی ڕابردوو لانی کەم ١٠ هاووڵاتیی بەلووچ، ٧ هاووڵاتیی عەرەب و ٤ هاووڵاتیی تورک دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی دیسەمبەر وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم دەستبەسەرکرانی ٢ چالاکی بەهایی و ٢٥ چالاکی سوننەمەزهەب بریتی لە هاووڵاتییەکی خەڵکی خاف، ٥ چالاکی عەرەب و ١٩ چالاکی سوننەمەزهەبی کورد تۆمار کراوە کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
١- ئەرشیا بێهین ئایین خەڵکی ئیسفەهان
٢- پەریدۆخت شۆجاعی باغینی خەڵکی کرمان
چالاکانی سوننەمەزهەب؛
١ تا ٥- ڕەزا حزباوی، مەهدی سەمیری، نەبی سەمیرات، مەهدی سەمیرات و ئەحمەد سەمیرات خەڵکی خووزستان
٦ تا ١٦- ئومێد ساڵحی، ئەیمەن سەفایی، کۆمار ساڵحی، هێمن پالانی، عێرفان مورادی، خالید کەمەری، پەیام ڕەنجبەر، کاوە سۆهرابی، دانا ئەحمەدی، پوویا دڵجوو و یووسف ڕەنجبەر خەڵکی سەرپێڵی زەهاو
١٧- ئیبراهیم باخۆدا خەڵکی خاف
١٨- محەممەد محەممەدی خەڵکی پاوە
١٩تا ٢٥- یاسین ڕەمەزانی، یاسین مەحموودی، ئومێد خاکی، سولەیمان خاکی، موختار باباجانی و کەیهان ئەڵڵامورادی
دەستبەسەرکرانی ٨ ژن و ٦ منداڵ لە ماوەی مانگی دیسەمبەری٢٠٢٤
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ٨ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ٦.٥٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە لەخۆ دەگرن و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
سووسەن حەسەنزادە خەڵکی بۆکان، نەسرین شاکەرەمی و شەیدا شاکەرەمی خەڵکی خوڕەمئاوا، پەرەستوو ئەحمەدی خەڵکی نۆشار، نازەنین ئێلیاسی خەڵکی مەهاباد، چێچیلا سالا خەڵکی ئیتاڵیا، پەریدۆخت شۆجاعی خەڵکی کرمان و فەرزانە محەممەدی پارسا خەڵکی ئابادان.
هەروەها، لانی کەم ٦ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەمووان لە هاووڵاتییانی کورد بوون و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
١- ئومێد ساڵحی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەرپێڵی زەهاو
٢- ڕامیار محەممەدزادە تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی سەردەشت
٣- هێمن شامحەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شنۆ
٤- ڕزگار مەولوودی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد
٥- کامیار ئیزەدی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد
٦-محەممەد مەحموودی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٢ خوێندکاری زانکۆ و ٢ مامۆستای قوتابخانە لە ماوەی مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤
لە ماوەی مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤ گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران درێژەی هەبووە و لانی کەم دوو خوێندکاری زانکۆ و دوو مامۆستای قوتابخانە لەو مانگەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
١- حەمید عەزیزی خەڵکی کامێران ٢- ئومێد حامیدی خەڵکی کامێران
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
١- دانیاڵ عەباسزادە خەڵکی مەشهەد ٢- عەبدولباست ڕیگی خەڵکی میرجاوە
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی دیسەمبەر
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ڕەزا خەندان خەڵکی تاران و چێچیلا سالا هاووڵاتیی خەڵکی ئیتاڵیا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٤، لانی کەم سێ هونەرمەند بە ناوەکانی پەرەستوو ئەحمەدی، ئێحسان بەیرەقدار و سۆهەیل فەقێنەسیری لە شارەکانی نەوشەهر و تاران دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی تەواوی ئەو ١٢٣ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.