دەستبەسەرکرانی ١٢٥ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

هەنگاو؛ سێشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٥دا لانی کەم ١٢٥ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٤ حاڵەت واتا ١٢.٥٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم ١١١ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ١٠ چالاکی ژن، ٤ منداڵ، ٤٦ هاووڵاتیی کورد، ٢٧ هاووڵاتیی بەلووچ، ١٥ هاووڵاتیی لوڕ، ٤ چالاکی بەهایی و ٣ چالاکی مەسیحی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ٢٦ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ٢٦ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی لەخۆ گرتووە، هەروەها لە پارێزگای ئورمیە ٢٣ حاڵەت و لە پارێزگای سنە ١٩ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ٢٦ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢٣ حاڵەت (بریتی له ۲۲ هاووڵاتیی کورد و ١ هاووڵاتیی تورک)
پارێزگای سنە: ١٩ حاڵەت
پارێزگای تاران: ١٨ حاڵەت (بریتی لە ١٢ هاووڵاتیی فارس، ١ هاووڵاتیی قەشقایی، ١ هاووڵاتیی تورک و ٣ کەسی نادیار)
پارێزگای کۆهگیلویه و بویێرئەحمەد: ١٥ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت
پارێزگاکانی گیلان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: هەر یەک ٣ حاڵەت
پارێزگاکانی مەرکەزی، ئەلبۆرز و خوراسانی ڕەزەوی: هەر یەک ٢ حاڵەت
پارێزگای کرمان: ٢ حاڵەت (بریتی لە دوو هاووڵاتیی بەریتانیایی)
پارێزگاکانی ئیسفەهان، فارس، هەمەدان و مازەندەران: هەر یەک ١ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ١ حاڵەت (بریتی لە ١ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای هۆرمۆزگان: ١ حاڵەت (بریتی لە ١ هاووڵاتیی بەلووچ)
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و ئیتنیکییەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەریدا لانی کەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ٣٧٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون.
هەروەها، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٢٧ هاووڵاتیی بەلووچ (٢١.٥٪) و ١٥ هاووڵاتیی لوڕ (١٢٪) دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییانی کورد: ٤٦ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ٢٧ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ١٥ حاڵەت
هاووڵاتییانی تورک: ٥ حاڵەت
هاووڵاتییانی گیلەک و مازەنی: ٤ حاڵەت
هاووڵاتییانی قەشقایی: ١ حاڵەت
نادیار: ٣ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ٢٢ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەریتانیایی: ٢ حاڵەت
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی فێبریوەری وەکوو ڕابردووی خۆی درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ٤ چالاکی بەهایی، ٣ چالاکی مەسیحی و ٢ چالاکی سوننەمەزهەب دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
١- عێرفان ئێشراقی خەڵکی کەرەج
٢- فەریبا میساقی خەڵکی کەرەج
٣- نازیلا خانیپوور خەڵکی ڕەشت
٤- وێسال هەرەوی خەڵکی ڕەشت
چالاکانی مەسیحی؛
١- ناسر نەوەرد گوڵتەپە خەڵکی پەرەند
٢- ژۆزێف شابازیان دانیشتووی تاران
٣- سمەیە تەجەبی خەڵکی بابۆل
چالاکانی سوننەمەزهەب؛
١- عومران سەلامی خەڵکی سەرباز
٢- عەبدولبەسیر شاهۆزەهی خەڵکی دەلگان
دەستبەسەرکرانی ١٠ ژن و ٤ منداڵ لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ١٠ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ٨٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە لەخۆ دەگرن و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
تاران؛ ۱ـ سەعیدە مۆنتەزێری ۲ـ مینوو رووزەدار ۳ـ گلارە عەباسی ۴ـ هیوا سەیفیزادە
ڕەشت؛ ٥ـ حەمیدە زارعی ٦ـ نازیلا خانیپوور
دێهدەشت: ٧ـ عاتفە تاهیرنیا
بابۆل: ٨- سمەیە ڕەجەبی
کەرەج؛ ٩ـ فەریبا میساقی
هاووڵاتیی بەریتانیایی؛ ۱٠ـ لیندزی فۆرێمەن
هەروەها، لانی کەم ٤ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە سێ کەسیان لە هاووڵاتییانی لوڕ و یەک کەسیان بەلووچ بوون و ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
١- خالید کاشانی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی زاهیدان
٢- ئەمیرحوسێن جەعفەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی دێهدەشت
٣- کامران بووزەری تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی دێهدەشت
٤- ئەبۆلفەزل قاسمزادە تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی دێهدەشت
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ خوێندکاری زانکۆ و یەک مامۆستا لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٥
لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٥دا گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران درێژەی هەبووە و لانی کەم چوار خوێندکاری زانکۆ و یەک مامۆستا لەو مانگەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
١- ئەبۆلفەزل خۆران خەڵکی ئەراک
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
١- سرووش نووربەخش خەڵکی مەهاباد
٢- مەجید شیعەعەلی خەڵکی مەشهەد
٣- ئەمیرحوسێن گەوهەری خوێندکاری زانکۆ تاران
٤- بەخشان عەلی محەممەدی خوێندکاری زانکۆ تاران
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی فێبریوەری
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی معهدی نەسیری خەڵکی مەشهەد، مێهدی مەحموودیان خەڵکی تاران و وێنەگرێک بەناوی سالار ساعید مووچێشی خەڵکی سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی فێبریوەریی ٢٠٢٥، لانی کەم سێ هونەرمەند بەناوەکانی خسرەو ئازەربەیگ خەڵکی ئازەرشار، ئارەش سەیادی خەڵکی شیراز و هیوا سەیفیزادە خەڵکی تاران لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی تەواوی ئەو ١٢٥ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.