ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەسەر پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی مافەکانی ژنان بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس

ئەم ڕاپۆرتە بەڵگەمەندە کە لەسەر بابەتی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ و بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارسی ٢٠٢٥ ئامادە کراوە، لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ژنان، دەستبەسەرکرانی ژنان و سەپاندنی سزا و ژنکوژی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لە ئێران پێکهاتووە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ابردووی زایینیدا لانی کەم ٣٠ بەندکراوی ژن لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە دراون. لانی کەم ١٤١ ژن دەستبەسەر کراون و ١٣٦ چالاکی ژن لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکران، لەسێدارەدران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها ١٩١ حاڵەتی ژنکوژی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمار کراوە.
جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانی کەم ٣٠ ژن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی، سزای سێدارەی لانی کەم ٣٠ ژن لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە ٣.٥٪ی کۆی حاڵەتی لەسێدارەدرانەکان لەو ساڵەدا بووە. ژمارەی ژنانی لەسێدارەدراو بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، لانی کەم ٨ حاڵەت واتا ٣٦٪ زیاتر بووە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە لایەن ناوەندی ئاماری هەنگاو، ١٧ ژنی لەسێدارەدراو (٥٧٪)ی کۆی حاڵەتەکان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و ١٣ ژن (٤٣٪) بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
زیاترین حاڵەتەکانی لەسێدارەدرانی ژنان لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (٥ حاڵەت) و خوراسانی باشوور (٤ حاڵەت) تۆمار کراون. هەروەها لە هەر یەک لە پارێزگاکانی ئەلبۆرز و خوراسانی ڕەزەوی، جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ٣ ژن تۆمار کراوە. لە هەر یەک لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان و زەنجان ٢ ژن و لە بەندیخانەی پارێزگاکانی مازەندەران، گیلان، هەمەدان، یەزد، کرمان، فارس، قەزوین، ئورمیە و ئیسفەهان یەک ژن لەسێدارە دراوە.
لانی کەم ٩ ژنی تورک، ٢ ژنی کورد، ٢ ژنی بەلووچ، ٢ ژنی گیلەک و ١ ژنی لوڕ لەنێو ژنانی لەسێدارەدراودا بوون.
زەهرا نەزەریان، هاجەر ئەتابەکی، مەرجان حاجیزادە، سورەیا محەممەدی، فەریبا محەممەدزێهی، رازییە (ناوبانگ نادیار)، پەروین مووسەوی، فاتمە عەبدوڵڵاهی، (ناو نادیار) مەحموودینیا، زەهرا فەیزی، ئەختەر قوربانلوو، نەستەرەن فیرووزی، ماهرۆخ خانی، فەریبا مەلەکی شیراوەند، فەریده جەعفەرزاده، عەلیه کاوەریزاده، فەرخۆنده ئەڵڵامورادی، ئامینه عەلیپوور و عێفەت حامیدی ۱۹ ژنی لەسێدارەدراون کە ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە و بۆ ناسنامەی ١١ ژنی لەسێدارەدراوی دیکە بەدواداچوون دەکرێت.
پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی مافەکانی مرۆڤی ژنان هاوکات لەگەڵ بێ مافی ژنان بەشێکە لە میکانیزمی چەوساندنەوەی ڕەگەزی و سێکسیی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی، و چەوساندنەوەی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی بەشێوەی گشتی. لە ساڵی ڕابردوودا وەکوو ساڵانی پێشتر ئێران زیاترین ئاماری لەسێدارەدانی ژنان لە جیهانی هەبووە. کۆماری ئیسلامی بە لەسێدارەدانی لانی کەم ٣٠ ژن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا تەنانەت ئاماری ساڵانی پێشووی خۆی تێپەڕاندووە. لەسێدارەدانی ژنان بەهۆکاری پەیوەندیدار بە ژن بوونیانەوە بەشێک لە میکانیزمی دەوڵەتە کە بۆ کوشتنی حکومەتی و ژنکوژیی دەوڵەتیی ژنان ئەنجام دەدرێت. لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر بابەتی لەسێدارەدرانی ژنان بەهۆی سزا گشتییەکان، زۆربەی لەسێدارەدرانەکان پەیوەندییان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەستەوە بووە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەگشتی ژنان بەهۆی پاراستنی خۆیان یان لە بارودۆخێکدا کە مافە مرۆڤییەکانی خۆیان لێ زەوت دەکرێت، لە لایەن میکانیزمی دەوڵەتی و حکومەتییەوە دراونەتە دەستی دامەزراوە توند و دژەژنانەکانی نیزامی بنەماڵە پیاوسالارەکانەوە، و بەهۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری بۆ ژنان لە پەیوەندییە یاساییەکانی ئێراندا، سزا پەیوەندیدارەکان بە ماددەی هۆشبەرەوە لە زۆربەی کاتەکان لەگەڵ بە مێیینەکردنی هەژارییەوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان هەیە. بێجگە لەوەی لەسێدارەدران بە تۆمەتی کوشتن و ماددەی هۆشبەر پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ بە هەژمار دێت، ڕۆشتنە سەرەوەی ئاماری لەسێدارەدانی ژنان بەو بیانووە ئاگادارییەکی جددییە و پێشێلکردنی مافەکانی فرەچین و ڕێکخراوانەی ژنانی هەڵگرتووە.
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ١٤١ چالاکی ژن لە ساڵی ٢٠٢٤دا
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانی کەم ١٤١ ژن کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە، لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرجەم ١٤١ ژن کە لە ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون ٣ کەس ژێر ١٨ ساڵ، ١٤ کەس لە بنەماڵەی دادخوازان، ٤ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ، ١٠ خوێندکاری زانکۆ و ٢ هاووڵاتی پارێزەر و یاسازان بوون. ٧ کەس لەو ژنانە لە ناڕازییانی دژ بە یاسای حیجابی زۆرەملێ بوون.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٣٢ چالاکی ژنی کورد، ٢١ چالاکی ژنی گیلەک، ١٢ چالاکی ژنی تورک، ٧ چالاکی ژنی لوڕ، ٣ چالاکی ژنی بەلووچ، ٣ چالاکی ژنی عەرەب و ٥٦ چالاکی ژنی فارس دەستبەسەر کراون و زانیارییەکی ورد لەسەر نەتەوە و ئیتنیکی ٧ چالاک لەبەر دەستدا نییە.
هەروەها لە سەرجەم ژنانی دەستبەسەرکراودا ١٥ کەس لە چالاکانی بەهایی، ٤ کەس مەسیحی و ١ کەس لە چالاکانی ژنی سوننە مەزهەب بوون.
ناوی ژنانی دەستبەسەرکراو بەپێی شارەکان؛
تاران؛ ۱ـ ناهید خۆداجوو ۲ـ مریەم سادات یەحیەوی ۳ـ سدیقه وەسمەقی ۴ـ لاله ساعەتی ۵ـ هەستی ئەمیری ۶ـ نەفیسه لەتیفیان ۷ـ نگار عابیدزاده ۸ـ ئاتێنا فەرقدانی ۹ـ دینا قاڵیباف ۱۰ـ مینا خاجەوی قومی ۱۱ـ مۆتەهێرە گونهیی ۱۲ـ سەبا ئازەرپەیک ۱۳ـ حوورا نیکبەخت ۱۴ـ سەمیرا نەجاتیان ۱۵ـ موژگان سەلمانزاده ۱۶ـ پەریوەش موسلیمی ۱۷ـ مەولوود سەفایی ۱۸ـ هەمراز سادقی ۱۹ـ زەهرا تەمەدۆن ۲۰ـ مۆتەهێرە گونهیی (جاری دووەم بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی) ۲۱ـ نەیێره بێهبوود ۲۲ـ ئاهوو دەریایی ۲۳ـ ڕۆشەنەک مۆلایی عەلیشاه ۲۴ـ زەهرا ڕەزایی ۲۵ـ مەهوەش سەیدال تەدویی ۲۶ـ شیما ئەعزەم فەرزان ۲۷ـ مەعسوومه عەسگەری
ڕەشت؛ ۱ـ تینا دڵجوو ۲ـ نازیلا خانیپوور ۳ـ حەمیده زارعی ۴ـ مەهتا سەدری ۵ـ زۆهره دادڕەس ۶ـ زەهرا دادڕەس ۷ـ فرووغ سەمیعیان ۸ـ ئازاده چاوۆشیان ۹ـ جێلوه جەواهێری ۱۰ـ مەتین یەزدانی ۱۱ـ مەهسا جەلال بەدیعی ۱۲ـ غەزەل مەرزبان جەورشەری
بۆکان؛ ۱ـ سووسەن حەسەنزاده ۲ـ ئەفسانه شاهی ۳ـ سۆلماز حەسەنزاده ۴ـ منیره خۆشنوود ۵ـ پەخشان نەبیزاده ۶ـ مینا سوڵتانی ۷ـ سروه شیری ۸ـ زەهرا ساجدینیا ۹ـ مەلیحه عەبدولقادری ۱۰ـ سووسەن حەسەنزاده ( جاری دووەم بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی) ۱۱ـ ههتاو ئەکرەمی
شیراز؛ ۱ـ سۆرنا عەلیپوور ۲ـ مینا کەرەمی ۳ـ رۆیا سابت ۴ـ تاهیره نەورۆزی ۵ـ موژده فەلاحی ۶ـ نگار میساقیان ۷ـ کەوسەر دێهبانزاده ۸ـ ئێلهام حەقیقەتجوو ۹ـ ڕۆزیتا ئیسلامی ۱۰ـ هۆدا مێهرێگانفەر
سەڵماس؛ ۱ـ سمەیه عەلیپوور ۲ـ ئێلناز عەلیپوور ۳ـ سەعیده ئەحمەدی ۴ـ لەتیفه مەولایی ۵ـ ڕەباب عەلیپوور ۶ـ سووسەن غەفاری
پیرانشار؛ ۱ـ سمەیه قادرپوور ۲ـ فاتمه پایمەرد ۳ـ سورەیا قەیتەران ۴ـ ئێلهام قادری ۵ـ ئێلهام عەباسی
خوڕەمئاوا: ۱- ئایدا شاکەرەمی ۲ـ نەسرین شاکەرەمی ۳ـ شەیدا شاکەرەمی ۴ـ نەسرین شاکەرەمی (بۆ جاری دووەم)
مەشهەد؛ ۱ـ ئازیتا فرووغی موتڵەق ۲ـ نووشین مێسباح ۳ـ هەستی تالع بین ۴ـ مەرزیە مۆئمێنی
مەهاباد؛ ۱ـ زەهرا نەبیزاده ۲ـ گەلاوێژ محەممەدیئەرشەد ۳ـ نازەنین ئێلیاسی
سنە؛ ۱ـ ژینا مودەریسگورجی ۲ـ فەریبا مورادیان ۳ـ سەیران خەسرەوی
پاوه؛ ۱ـ ئاواره حەیدەری ۲ـ فەریده وەیسی ۳ـ فرمێسک بابایی
فوومەن؛ ۱ـ مریەم بەسیرتەوانا ۲ـ مەهسا بەسیرتەوانا ۳ـ نگین ڕەزایی
ئیسفەهان؛ ۱ـ مەرزیه خەلیلی ۲ـ فەهیمه سوڵتانی ۳ـ سەما عەمووشاهی
ئەهواز؛ ۱ـ مریەم زەلەکی ۲ـ سپیده ڕەشیدی ۳ـ مەهشید لوتفی
لاهیجان؛ ۱ـ بیتا ڕەسوولی ۲ـ شیوا شاهسیاه ۳ـ سارا جەهانی
مبارەکه؛ ۱ـ مریەم مێهرابی ۲ـ ستاره بەختیاروەند ۳ـ سۆگەند بەختیاروەند
مەریوان؛ ۱ـ ژیلا هۆژەبری ۲ـ پەرەستوو ئەحمەدی
تەورێز ؛ ۱ـ ئەعزەم ئازمووده ۲ـ نگار دەباغی
زاهیدان؛ ئا.نارۆیی ۲ـ مریەم ریگی خالس
کەرەج؛ ۱ـ زارا ئیسماعیلی ۲ـ پەریسا ساڵحی
مەلەکان؛ ۱ـ فەرەنگیس فەتحی ۲ـ ئەکرەم کۆخیان
ئەو شارانەی یەک ژن دەستبەسەر کراوە؛
دڵڤان شەریفی خەڵکی سەقز، فەرزانه محەممەدی پارسا خەڵکی ئابادان، سەحەر مەمیزاده خەڵکی ئەردەبیل، ئێلهام چووبدار خەڵکی ئورمیە، ڕەعنا کورکور خەڵکی ئیزه، خەدیجه مێهدیپوور خەڵکی ئەیوان، نەسرین عەبدوڵڵاهی خەڵکی بانه، نەسرین حوسێنی خەڵکی بۆجنوورد، یاسەمین حەشدەری خەڵکی بەندەرئەنزەلی، ڕەحیمه دێهمەرده خەڵکی تەفتان، سوودابه وەهابی خەڵکی چالووس، ئایات عەبیات خەڵکی حەمیدیه، عاتفه ڕەنگریز خەڵکی دامغان، ڕەئووفه میرباقری خەڵکی ڕامسەر، نیلووفەر سادات هاشمیان خەڵکی سمنان، مریەم مەحموودئابادی خەڵکی سیرجان، سەمانه ئەسغەری خەڵکی ڕەی، سارینا جەهانی خەڵکی شەهریار، ئێران سولەیمانی خەڵکی شووشتەر، ناهید بێهرووزی خەڵکی فەردیس، مریەم دەریسی خەڵکی کازێروون، پەریدۆخت شۆجاعی باغینی خەڵکی کرمان، سوودابه مێهدینژاد خەڵکی گورگان، ماریا خانی خەڵکی گیەڵان، مریەم ڕەشیدی خەڵکی ماکۆ، پەرەستوو ئەحمەدی خەڵکی نۆشەهر و فریشته سووری خەڵکی هەمەدان.
هەروەها چێچیلا سیلیا ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئیتالیا ساڵی ڕابردوو لە ئێران دەستبەسەر کراوە.
سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکانی ژن لە ساڵی ٢٠٢٤دا
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لانی کەم ١٣٦ چالاکی ژن لە ساڵی ٢٠٢٤دا لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارە، بەندکران و لێدانی قاچییان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد و شەریفە محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی تورک سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەگەرچی ساڵی ڕابردوو سزای سێدارەی شەریفە محەممەدی ڕەت کرایەوە، بەڵام ئەمساڵ دیسان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوەتەوە.
هەروەها ١٣٣ کەس لەو ژنانە سەرجەم سزای ٥٧٠ ساڵ و ٨ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و پێنج کەس بێجگە لە سزای بەندکران سەرجەم سزای نامرۆڤانەی لێدانی ٢٣٨ قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.
• لە ساڵی ڕابردوو لانی کەم ٣١ چالاکی ژنی بەهایی لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٨١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
• لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا لانی کەم ١٨ ژنی گیلەک لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٩٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
• لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانی کەم ٢ ژنی کورد سزای سێدارە و ١٨ چالاکی دیکە سەرجەم سزای ٣٧ ساڵ و ١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
• هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانی کەم ٥ چالاکی ژنی تورک و ٣ چالاکی ژنی لوڕ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ناوی ئەو ژنانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا سزای بەندکران، لەسێدارەدران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە؛
١-مریەم ئەکبەری مۆنفەرید، خەڵکی تاران سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢-مێهناز تەڕاح خەڵکی تاران سزای ٤ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٣-زەینەب خونیابپوور خەڵکی بێهبەهان، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤-فەرزانە بەرزەکار لە دایکانی دادخوازی خەڵکی ئامۆل سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥-نیروانا توربەتینژاد منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گورگان سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦-فریشتە مەهدەوی خەڵکی گورگان سزای ١٠ مانگ بەندکران و ٥٠ زەربەی قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
٧-فاتمە حەقپەرست، خەڵکی تاران سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨-مەحبووبە بیگدێلی خەڵکی گەچساران سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩-نەرگس محەممەدی چالاکی خەڵکی زەنجان سزای ١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠-فاتمە تەدریسی خەڵکی تاران سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١-مریەم جەلالی حوسێنی خەڵکی تاران سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢-گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەری خەڵکی مەریوان سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٣-بەیان فەرەجوڵڵاهی خەڵکی سنە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٤-غەزالە زارع خەڵکی خوڕەمئاوا سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٥-پەریسا ساڵحی خەڵکی کەرەج سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندراوە.
١٦-مریەم جەوادی خەڵکی تاران سزای ٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندراوە.
١٧-بەهارە شیری لە دایکانی دادخوازی خەڵکی سەمیرۆم سزای ٦ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوەی بەسەردا سەپێندراوە.
١٨- سەمیرا ئەحمەدی، چالاکی کورد و خەڵکی شاری سەقز، سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٩- فاتمە شێخی، چالاکی کورد و خەڵکی شاری ئابدانان، سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٠- فرووغ تەقیپوور، چالاکی خەڵکی شاری تاران، سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢١ -مەرزیە فارسی، چالاکی خەڵکی شاری تاران، سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٢- نێرگس، مەنسووری، چالاکی خەڵکی شاری تاران، سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٣- شیلان، مونفەرد، چالاکی خەڵکی شاری تاران، سزای ١٥ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٤- سەبا ئازەرپەیک، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی تاران، سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٥- کیمیا فەتحیزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سیرجان، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٦- سارینا جیهانی، چالاکی خەڵکی شەهریار، سزای ٢ سال و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٧_مریەم عەباسی نیکوو خەڵکی نەجەفئاوای ئیسفەهان سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٢٨_شەبنەم تەبیانیان هاووڵاتیی بەهایی خەڵکی سمنان سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٢٩_لالە ساعەتی نوێباوەڕی ئایینی خەڵکی تاران سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٠_زۆهرە دادڕەس چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ٩ ساڵ و ٦ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣١_یاسەمین حەشدەری چالاکی خەڵکی بەندەریئەنزەلی سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٢_شیوا شاە سیاە چالاکی خەڵکی لاهیجان سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٣_نگین ڕەزایی چالاکی خەڵکی فوومەن سزای ٦ ساڵ ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٤_فرووغ سەمیعنیا چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٥_سارا جیهانی چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٦_ئازادە چاوۆشیان چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٧_زەهرا دادڕەس چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٨_مەتین یەزدانی چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٣٩_جیلوە زاهیری چالاکی خەڵکی ڕەشت سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٤٠_شەکیبا یەزدانی خەڵکی سەبزەوار سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤١_پەروین میرئاسان خەڵکی شیراز سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٢_ئەرغەوان فەللاحی خەڵکی شیراز سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٣_سۆما پوورمحەممەدی خەڵکی سنە سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٤_فەرەحناز نیکخوو خەڵکی تاران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٥- شیرین سەعیدی خەڵکی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٦_ ئازیتا ڕەزوانیخاە خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٧_ شۆعلە ئاشووری خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٨- موژدە بەهامین خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٤٩_ بۆشرا مۆتەهێر خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٠- سارا شەکیب خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥١- سەمیرا شەکیب خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٢- ڕۆیا ئازادخۆش خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٣- نووشین هێممەت خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٤- شوورئەنگیز بەهامین خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٥- ساناز ڕاستە خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٦- مەریەم خۆرسەندی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٧- فیرووزە ڕاستینژاد خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٨- فەرخۆندە ڕەزوانپەی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٥٩- موژگان پوورشەفیع ئەردەستانی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٠-نەسرین خادێمی قەهقەرەخی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦١- ژینا مودەڕیس گورجی خەڵکی سنە سزای ٢١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٢- ئاتنا فەرقدانی خەڵکی تاران سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٣- مەریەم بایرامی خەڵکی تەورێز سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٤- مۆتەهەرە گوونەیی خەڵکی تاران سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٥- شەریفە محەممەدی چالاکی تورکی دانیشتووی ڕەشت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٦- ندا فتووحی خەڵکی تاران سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٧- دینا قاڵیباف خەڵکی تاران سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٨- پەخشان عەزیزی چالاکی کوردی خەڵکی مەهاباد سزای سێدارە و ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٦٩- حوورا نیکبەخت خەڵکی تاران سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٠- مەریەم مێهرابی خەڵکی موبارەکە سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧١- سورەیا قەیتەران خەڵکی پیرانشار سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٢- ئاناهیتا دووستدار خەڵکی ڕەشت سزای ٤ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٣- ئاناهیتا حیجازی خەڵکی ڕەشت سزای ٤ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٤- نینا گوڵستانی خەڵکی ڕەشت سزای ٤ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٥- ڕۆزیتا ڕەجایی خەڵکی ڕەشت سزای ٤ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٦- نگین عیداڵەتخاە خەڵکی ڕەشت سزای ٤ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٧- پەریوەش موسلیمی دانیشتووی تاران سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٨- ئیلهام ئوستادی خەڵکی ئێرانشار سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٧٩- شەکیلا مۆنفەرێد دانیشتوووی تاران سزای ٧ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٠- هەتاو ئەکرەمی دانیشتووی بۆکان سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨١- شیوا کاشانینژاد خەڵکی ڕەشت سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٢- موژگان سەمیمی خەڵکی ڕەشت سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٣- نەسیم غولامی سیمیاری خەڵکی ئەلمەوتی قەزوین سزای ٦ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٤- مەحبووبە ڕەمەزانی خەڵکی شەهریار سزای ١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٥- ڕەحیمە یووسفزاد خەڵکی شەهریار سزای ١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٦- پرشەنگ عەزیزی خەڵکی مەهاباد سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٧- سووسەن حەسەنزادە خەڵکی بۆکان، سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٨- مەنیژە خۆشنوود خەڵکی بۆکان، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٨٩- زارا ساجدینیا خەڵکی بۆکان، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٠- مەهسا جەلال بەدیعی خەڵکی ڕەشت، سزای ٤ ساڵ و یەک مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩١- نگین خادمی چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٢- شانا شەوقیفەر چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٣- یەگانە ئاگاهی چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٤- پەرەستوو حەکیم، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٥- موژگان شاهڕەزایی، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٦- یەگانە ڕۆحبەخش، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٧_ ئارەزوو سوبحانیان، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٨- نەدا بەدەخش، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٩٩- بەهارە لوتفی، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٠- نەدا عەمادی، چالاکی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠١- وریشە مورادی خەڵکی سنە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٢- پەخشان عەزیزی خەڵکی مەهاباد، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٣- نەرگس محەممەدی خەڵکی زەنجان، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٤- مەحبووبە ڕەزایی دانیشتووی تاران، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٥- پەریوەش موسلیمی دانیشتووی تاران، سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٦- زارا ڕەزایی دانیشتووی تاران، سزای یەک ساڵ و دوو مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٧- نیووشا بەدیعی سابت خەڵکی بابۆل، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٨- سۆزان عەید محەممەدزادێگان خەڵکی بابۆل، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠٩- مەلێحە عەبدولقادری خەڵکی بۆکان، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٠- سۆڵماز حەسەنزادە خەڵکی بۆکان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١١- وریشە مورادی چالاکوانی کوردی خەڵکی شاری سنە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٢- ئاوا نەسیری خەڵکی ئیسفەهان، سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٣- مەهشاد کشانی خەڵکی ئیسفەهان، سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٤- هۆدا سادقی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٥- مریەم فەرهەنگ خەڵکی ئیسفەهان سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٦- مینا ندایی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٧- بەهار سولەیمانی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٨- سیما تورکیان خەڵکی ئیسفەهان سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١١٩- زەینەب پەرەندە خەڵکی ئیسفەهان سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٠- شەمیم بەهارزادە، چالاکوانی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢١- مینوو حەیدەری خەڵکی ئیسفەهان سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٢- مەرجان بەشتام چالاکوانی بەهایی دانیشتووی ئیسفەهان سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٣- سەمانە عەمووشاهی خەڵکی ئیسفەهان سزای ٢٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٤- سروە شیری خەڵکی بۆکان سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٥- عاتفە ڕەنگریز خەڵکی دامغان سزای ٧ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٦- شیما ئەعزەم فەرزان دانیشتووی تاران سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٧- ئەعزەم ئاهوو قەلەندەر خەڵکی کەرەج سزای ٦ ساڵ و ٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٨- نەسرین شاکەرەمی خەڵکی خوڕەمئاوا سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢٩- ڕەوشەنەک مەلایی عەلیشاە خەڵکی تەورێز سزای لێدانی ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۰ـ عاتفه رەنگریز خەڵکی دامغان، سزای ۲ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۱ـ ئێلهام سالحی خەڵکی تاران، سزای ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۲ـ لەیلا حەسەنزاده خەڵکی تاران، سزای ۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۳ـ ئەعزەم ئاهوو قەڵەندەر خەڵکی فەردیسی کەرەج، سزای ۳ مانگ بەندکران و لێدانی ۳۰ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۴ـ زێنەب زەمان خەڵکی تاران سزای ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۵ـ پەریدۆخت شۆجاعی باغینی خەڵکی کرمان، سزای ۲ ساڵ و ۱ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳۶ـ گەلاوێژ محەممەدیئەرشەد خەڵکی مەهاباد، سزای ۴ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ژنانی وەکوو پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، دوو ژنی بەندکراوی سیاسیی کورد و شەریفە محەممەدی بەندکراوی سیاسی تورک، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری لەسێدارەدرانی ژناندا دیسان ڕەوتی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر بەندکراوانی ژنی دەست پێکردووە. لەگەڵ سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ئەو ژنانەدا کۆماری ئیسلامی بە سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ژناندا، گوشارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لەسەر ژنان درێژە پێ دەدات و زیاتری کردۆتەوە. سزای بەندکران و لێدانی قامچی و لە سەختترین حاڵەتەکاندا سێدارەی ژنان زۆربەی کاتەکان هەڵگری قەبارەی بەربڵاوی کۆمەڵایەتییە. ئەو حاڵەتانە بریتی لە بەندکران و دەستبەسەرکرانی درێژماوەی ژنانی بەهایی تەنیا بەهۆی بەهایی بوونیان و ژیانی کۆمەڵایەتی وەکوو تاکێکی بەهایی و گوشاری یاسایی و کۆمەڵایەتی بەهۆی بابەتی حیجاب یان هەڵسوکەوتی سەرکوتکەرانە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی و ژیانی ژناندایە.
تۆمارکردنی ١٩١ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا، لانی کەم ١٩١ حاڵەتی ژنکوژی لە ٢٩ پارێزگادا تۆمار کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ لانی کەم ٦٩ حاڵەت واتا ٥٦.٥٪ زیاتر بووە.
• لانی کەم ١٠ کەس لەو ژنانەی کوژراون منداڵ بوون و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
• لانی کەم ٧ کەس لەو ژنانە قوربانیی منداڵ هاوسەری و هاوسەرگیریی زۆروملێ بوون.
• لانی کەم ٣ ژنی دووگیان کوژراون.
تۆمارکردنی لانی کەم ٢٩ حاڵەتی ژنکوژی بە پاساوی پاراستنی نامووس
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ٢٩ حاڵەتی ژنکوژی بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف تۆمار کراوە. زیاترین حاڵەتەکانی ژنکوژی بە ١٠٦ حاڵەتەوە بەهۆی کێشەی خێزانی تۆمار کراون. هەنگاو لەسەر ئەو بڕوایە کە ژمارەیەکی زۆر لەو حاڵەتانەی لە لایەن میدیا حکومەتییەکانەوە لەژێر ناوی "کێشەی خێزانی" ڕاگەیێندراون، لەڕاستیدا بە پاساوی پاراستنی نامووس کوژراون.
کێشەی خێزانی: ١٠٦ حاڵەت
پاراستنی نامووس: ٢٩ حاڵەت
بە هۆکاری دزی: ١٧ حاڵەت
کێشەی ماڵی: ١٠ حاڵەت
کێشە لەسەر وەرگرتنی سەرپەرشتی منداڵ: ٣ حاڵەت
کێشە لەسەر وەرگرتنی مارەیی: ٢ حاڵەت
ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری: ٢ حاڵەت
داوای جودابوونەوە: ٢ حاڵەت
دەستدرێژیی سێکسی: ٢ حاڵەت
نادیار: ١٨ حاڵەت
شێوەی کوشتنی ژنان
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٦٧ ژن بە لێدانی چەقۆ و تەور کوژراون. هەروەها ٥٠ ژن بە بەکارهێنانی چەک، ٢٧ ژن لە ڕێگای خنکاندن، ١٧ ژن بە لێدان، ١٠ ژن لە ڕێگای ئاگردان، ٢ ژن به خنکان و ٣ ژن لە ڕێگای بەربوونەوە لە بەرزاییەکان کوژراون. شێوازی کوشتنی ١٥ ژن بۆ هەنگاو ڕوون نەبۆتەوە.
لانی کەم ١٠٤ ژن بە دەستی هاوژین و یان هاوژینی پێشوویانەوە کوژراون
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، زیاترین حاڵەتەکانی ژنکوژی لە لایەن هاوژینەکانیانەوە تۆمار کراوە کە ٩٧ حاڵەت بوون. هەروەها ٧ ژن بەدەستی هاوژینی پێشوویانەوە کوژراون.
هەروەها ١٠ ژن لە لایەن باوک، ١٠ ژن لە لایەن برا و ٨ ژن لە لایەن کوڕەکەیانەوە کوژراون. ٢٤ ژن بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان وەکوو خاڵ، مام و ئامۆزا و هتد کوژراون. ٢ ژن لە لایەن خوازبێن، ٢ ژن لە لایەن زاوای بنەماڵە و ٢ ژن بەدەستی دۆستەکەیانەوە کوژراون و بکوژی ٢٩ ژن بۆ هەنگاو ئاشکرا نەکراوە.
جیاکردنەوەی ژنکوژییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ بەپێی پارێزگاکان
زیاترین حاڵەتەکانی ژنکوژی لە پارێزگای تاران تۆمار کراوە کە ٤٨ حاڵەت واتا ٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان لەخۆ دەگرێت. دوای پارێزگای تاران زیاترین حاڵەتەکانی ژنکوژی لە پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی بە ١٦ حاڵەت، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بە ١٣ حاڵەت و پارێزگای فارس بە ١٢ حاڵەتەوە تۆمار کراوە. کەمترین حاڵەتەکانی ژنکوژیش لە پارێزگاکانی قوم، زەنجان، سمنان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و ئەردەبیل بە یەک حاڵەتەوە تۆمار کراون.
پارێزگای تاران: ٤٨ حالەت
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ١٦ حاڵەت
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: ١٣ حاڵەت
پارێزگای فارس: ١٢ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت
پارێزگاکانی گیلان و سیستان و بەلووچستان: هەر یەک ٨ حاڵەت
پارێزگاکانی خووزستان و ئورمیە: هەر یەک ٧ حاڵەت
پارێزگاکانی مەرکەزی و لوڕستان: هەر یەک ٦ حاڵەت
پارێزگاکانی هۆرمۆزگان، مازەندەران، خوراسانی باکوور، سنە و ئیسفەهان: هەر یەک ٥ حالەت
پارێزگای هەمەدان: ٤ حاڵەت
پارێزگاکانی کۆهگیلوویە و بویێرئەحمەد، کرماشان و ئەلبۆرز: هەر یەک ٣ حاڵەت
پارێزگاکانی گوڵستان، کرمان، قەزوین و بووشێهر: هەر یەک ٢ حاڵەت
پارێزگاکانی قوم، زەنجان، سمنان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و ئەردەبیل: هەر یەک ١ حاڵەت
لە کۆئۆردینیاتی هێرەمی پەیوەست بە بێزاری لە ژنان شێوەیەک لە ڕقی لە ڕادەبەدەر دژ بە ژنان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و بوونی ژن ژنکوژی لە بەرزترین بەش و لوتکەی ئەو هێرەمەدایە. ژنکوژی شێوەیەک لە دەربڕینی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە بێ بایەخ بە هەژمارهێنانی ژیانی ژنانە و بەشێوەی گشتی نەک بریتی لە کوژرانی ژنان بە پاساوی پاراستنی نامووس بەڵکوو ژنکوژی بە هۆکاری ئیرەیی بردن، بێزاری لە ژنان و ئاسایی و بێ تێچوو بوونی کوشتنی ژنانە. ئەو میکانیزمە لە پەیوەندەکانی کۆماری ئیسلامی نە تەنیا میکانیزمی کۆمەڵایەتییە کە پاشخانێکی مێژوویی قووڵی هەیە بەڵکوو بەشێک لە میکانیزمی حکومەتییە کە بڕیارە بە ئاساییکردنەوەی کوشتنی ژنان بەتایبەت لە لایەن بنەماڵە و کۆمەڵگای پیاو/باوک سالار بەشی زۆربەی کوشتنی ژنان بە دەرەوە بسپێرێت.
دامەزراوەی بنەماڵە و میکانیزمە کۆمەڵایەتییەکانی بنەماڵەی باوک/پیاوسالار لە دۆخی بێ مافیی تەواوی ژنان و بە نیوەپیاو زانینیان بەبێ دەستڕاگەیشتنی ژنان بە یاسای یەکسان و پارێزەر، دەستی خۆیان لە چەوساندنەوە و سڕینەوەی فیزیکیی ژنان کراوەتر دەبینن. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهۆی دەستڕانەگەیشنی ورد بە ئاماری ژنکوژییەکان لە کۆمەڵگای ئێران و ناتەبایی ئاماری سەبارەت بە کوشتنی ژنان بەهۆی ژن بوونیان لە ئێران و زۆر یەک لە وڵاتە دێمۆکراتیکەکان دەتوانین بە ڕاشکاوی بڵێین کە ئاماری شاراوەی ئەو ژنکوژییانە زیاتر لە ئاماری تۆمارکراو لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.
پوختە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو نە تەنیا بەپێی ئامار و بەڵگە تۆمارکراوەکانی ئەو ڕێکخراوە لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی مافەکانی ژنان بەڵکوو بەتایبەت بە گرنگیدان بە یاسا توندەکانی هەڵاواردنی پێکهاتەیی و زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی ژنان و جیاکردنەوەی کۆمەڵایەتی ژنان و پیاوان لە ڕێگای یاسا پەیوەندیدارەکان بە حیجابی زۆرەملێ و جیاکردنەوەی ڕەگەزی، وابەستەیی ئابووریی ژنان بە دامەزراوەی بنەماڵەی پیاوسالار لە ڕێگای پەسەندکردنی ئەو یاسایانە، و نەدیتن و بێ مافیی تەواوی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەکان لە ئێران، سیستەمی یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی کۆمەڵگای ئێران لە پەیوەندییە ڕەگەزی و سێکسییەکان بە ئاپارتایدی ڕەگەزی هەڵدەسەنگێنێت و داوا لە سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتی دەکات کە بێجگە لە پێناسەکردنی «ئاپارتایدی ڕەگەزی» لە نەزمی نێودەوڵەتی و بەسزاناساندنی ئەو سیستەمە یاساییە سیاسییە لەژێر «تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی»دا کۆماری ئیسلامی لەژێر ئەو پێناسە دابندرێت.