مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و عەبدوڵڵاییان و پێداچوونەوەی تاوانەکانی سەرۆککۆمار و دیپلۆماتی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران

١ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٨:٣٧

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ڕووداوێکی ئاسمانی گوماناوی لەگەڵ عەبدوڵڵاییان و چەند کەسی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی کوژران، بە پێشینەی درێژماوەی لە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاتی دانرانی بە سەرۆککۆماری، تا ئێستا بە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ درێژەی دابوو، پێشینەی ناوبراو بەتایبەت لە کۆتایییەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی، وەکوو ئەندامەتی لە لیژنەی مەرگ و هاوکاری لە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی بەندکراوانی سیاسی، بە باشی بەڵگەمەند کراون. ئەم هەوڵانە تاوان دژ بە مرۆڤایەتی لێکدەدرێن و کومەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی چەندین جار شەرمەزاریان کردووە.

ئیبراهیم ڕەئیسی لەگەڵ مورتەزا ئەشراقی، حوسێنعەلی نەیری، مستەفا پوورمحەممەدی و ئیسماعیل شووشتەری لە ئەندامانی لیژنەی مەرگ و کۆمیتەیەک بوو کە لە ناو بەندکراوان و بەجێماوانی جەنایەتی خوێناوی هاوینی ٦٧ بە "لیژنەی مەرگ" بەناوبانگ بوو. لیژنەیەک کە بەندکراوانی بەگشتی چەپ و موجاهید و کورد لەو ساڵانەدا لە دادگایەکی چەند خولەکی و تەنیا بە چەند پرسیارێکی کورت وەکوو «موسڵمانی»، «نوێژ دەخوێنیت» یان «پەشیمانی؟» بەرەو سێدارە و تیرباران ڕەوانە دەکرد.

لە ڕەوتی کوشتاری هاوینی ٦٧ هەزاران بەندکراو کە زۆربەیان تەنانەت ماوەی سزاکەیان تێپەڕ کردبوو بە شێوەی بەکۆمەڵ لە کردەوەیەکی خێرا بە فەرمانی خومەینی، پێش تەواوبوونی شەڕی ئێران و عێراق لە سێدارە و یان گوللەباران کران.

هەروەها، لە ماوەی سەرۆککۆماری ئیبراهیم ڕەئیسی، هەموو جۆرە سەرکوتێک، کوژرانی حکوومەتی و سێدارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، بە شێوازێک کە چەندین جار نیگەرانی توندی باوەڕمەندانی مافی مرۆڤی بەرانبەر بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لێکەوتەوە.

لە ماوەی سەرۆککۆماری ئیبراهیم ڕەئیسی و دەست پێکرانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی سەدان هاووڵاتیی بە توندوتیژییەکی دڕندانەوە کوژران و هەزاران کەس دەستبەسەرکران و کەسانێک تا ئێستاش لەناوبردنی زۆرەملێ کراون، و هەروەها دواییش بینەری توندوتیژی بەئاشکرا و ڕۆژانە دژ بە ژنان لەسەر شەقامەکانی ئێران بوون. هەروەها لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە سەرکوتی خۆپیشاندەران بوو و لە کاتی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لەسەر دەزگای دادوەری ژمارەی لە سێدارەدراوان لە ئێراندا بەرز بوویەوە. ئەم ئەنجامانە نە تەنیا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو، بەڵکوو پێشێلکردنی ئاشکرای مافی سەرەتایی مرۆڤایەتییە.

لە ماوەی سەرۆککۆماری ڕەئیسی، کەشی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران بە چڕی داخرابوو. ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی مافی مرۆڤی و دژبەرانی سیاسی کەوتنە بەر گوشارێکی زۆرەوە و زۆربەی ئەوانە دەستبەسەر کران یان سزای بەندکرانی درێژماوە بە سەریاندا سەپێنرا.

هەروەها حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەکوو وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەویش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دیپلۆماتێک بە پێشینەی ئەندامەتی پێشووی سوپای پاسداران (سوپای قودس) کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە لە کوشتنی خەڵکی سووریا و عێراق دەستی هەبووە. ناوبراو کە بە پشتبەستن بە ئامارەکانی فەرمی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نزیک ٥٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران کوژرابوون، لە وڵامی هەواڵنێرەکاندا ڕایگەیاند کە هیچ خۆپیشاندەرێک نەکوژراوە یان دەستبەسەر نەکراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە باشترین حاڵەت دەبێت ئەندامی لەم شێوە «لیژنەی مەرگ» و ڕێکخەرانی جەنایەتەکانی بەربڵاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگاکانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ببیندرێن، لەگەڵ هەستی خەڵک، بەتایبەت بنەماڵەی دادخوازەکانە و لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی و کۆمەڵگای مەدەنی ئێران داواکارە، لە تۆمارکردنی بەڵگەنامەکانی هەر شێوەیەک لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی بەردەوام بن، چ لە پەیوەندیی لەگەڵ تاوانبارانی مردوو و زیندوویان. بەدڵنیایییەوە تۆمارکردن و بەڵگەمەندکردنی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەشێکە لە پرۆسەی دادپەروەرخوازی و لە ڕێگای دادخوازی لە دادپەروەری گواستراو و بەڵێنێکە بۆ نەوەکانی داهاتوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە