نامەی کراوەی ١٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕوو لە دەوڵەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، پارلەمانی ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی ڕزگارکردنی گیانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٤:٥١

لە نامەیەکی کراوە ڕوو لە دەوڵەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، پارلەمانی ئەوروپا و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێشەنگی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هاوار هێلپ، و هاوڕایی ١٦ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دیکە وەکوو «ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو»، «ئەدپات ئە رێوەلووشن»، «ڕێکخراوی بەهاییەکان لە ئاڵمان»، «شوورای ژنانی ئاڵمان»، «ئەورووپا واچ»، «کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ»، «کابل لووفت براک»، «کۆمەڵگای کوردەکان لە ئاڵمان»، «لیڤ نۆ وان بیهایند»، «دامەزراوەی نەرگس»، «سەندیکای ڤێردی»، «کەمپینی دژایەتی بەرانبەر بە سزای سێدارە»، «رێسکشیپ»، «سی ئای»، «سی واچ»، «مانواخه کۆلن»، ئەو ڕێکخراوانە بەشێوەی دەستبەجێ لەسەر مەترسی و ڕزگاریی گیانی دوو بەندکراوی سیاسی ژنی کورد، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بەهۆی هەوڵە ئینسانییەکانیان هۆشدارییان داوە و داوای کردەوەیەکی دەستبەجێیان کردووە.

نامەی کراوە:

بۆ مافی ژیان: پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی نابێ لەسێدارە بدرێن!

بۆ دەوڵەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، پارلەمانی ئەوروپا و ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئێمە ئەو نامە دەستبەجێ و بە نیگەرانییەوە بۆ دەوڵەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، پەرلەمانی ئەورووپا و ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرین. دوو ژنی کورد بەناوەکانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. تۆمەتی ئەو ژنانە خەبات لەڕێی دادپەروەری و مافی مرۆڤە. ئەو سزا نە تەنیا ژیانی پەخشان و وریشەی بە ئامانج گرتووە بەڵکوو دەستدرێژی کردنە سەر مافی ژنان، کەمینە ئیتنیکییەکان و چالاکان لە تەواوی جیهان بە هەژمار دێت.

پەخشان عەزیزی وەکوو ئاریکاری کۆمەڵایەتی لە ڕۆژاوا چالاکی دەکرد و پاڵپشتیی لەو ژنان و کچانە دەکرد کە لەژێر دەستی داعش هەڵاتبوون. وریشە مورادی لە کۆبانی دژ بە داعش شەڕی کرد و لەو ڕێگاوە یارمەتیی ئاسایشی ئێمەی لە ئەوروپا داوە.

پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی وەکوو جێگری زۆر یەک لە ژنان و پیاوانی بوێر لە ئێران دەنوێنن کە بۆ ئازادی و دادپەروەری خەباتیان کردووە و لەو ڕێگایەدا مەترسیی تاکەکەسیی چاوەڕواننەکراویان بە گیان کڕیوەتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ڕێکخراوانە لە سزای سێدارە وەکوو ئامرازێک بۆ چەوساندنەوە و بەستنی دەنگی نەیارانی کەڵک وەردەگرێت. ڕەوتێک کە دەبێت لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە لەبەر چاو بگیردرێت و شەرمەزار بکرێت.

ئێمە لە جیهانێکی لێکگرێدراودا دەژین؛ جێگایەک کە هەر دەنگێک بایەخێکی هەیە و بێدەنگی ئیزنی ئەوەی نییە بەدیل بێت. ئەوە ئەرکی ئەخلاقی و سیاسیی ئێمەیە کە دەنگی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بین. ئێمە بە بەرگری لەوان لە مافی مرۆڤی جیهانی کە هەموومان دەپارێزێت بەرگری دەکەین.

وەکوو بەشێک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وەکوو هاووڵاتیی وڵاتیکی دێمۆکراتیکی پێبەند بە مافی مرۆڤ، ئیزن نادەین ئەو نادادپەروەرییە نەبیندرێت.

ئێمە داواکارین هەیە:

دەوڵەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا لە سەرجەم کەرەستە دیپلۆماتیکەکانی خۆیان بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی کەڵک وەربگرن.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ داوا لە بەرپرسانی ئێران بکەن لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ڕێز بگرن و سزای سێدارە هەڵوەشێننەوە.

کۆمەڵگای مەدەنی: بەو بانگەواز و داواکارییە پاشکۆ بن؛ هاودەنگی نیشان بدەن و بەرانبەر بە ستەم لە ئێران هەڵوێست بگرن.

ئێمە دەمانهەوێت بە پەخشان، بە وریشە و بە هاووڵاتییانی بوێر لە ئێران پەیامێکی ڕوون بدەین کە کاتێک ژیانەکان لە مەترسیدان، دنیا بێدەنگ نامێنێت.

 

Adpot a Revolution

Bahá’í-Gemeinde in Deutschland K.d.ö.R.

Deutscher Frauenrat

EU Watch

HÁWAR.help

Hengaw

Internationale Gesellschaft für Menschenrechte (IGFM) – Deutsche Sektion e.V.

Kabul Luftbrücke

Kurdische Gemeinde Deutschland e.V.

#LeaveNoOneBehind

Narges Foundation

No to Execution, Yes to Free Life

Resqship e.V.

Sea-Eye e. V.

Sea-Watch e.V.

Stimmen der Solidarität – Mahnwache Köln e. V.

ver.di Jugend

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە