ئارام کەرەمی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ئارام کەرەمی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

16:10 - 27 July 2022


هەنگاو: چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە بە ناوی ئارام کەرەمی کە هەواڵی دەستبەسەرکرانەکەی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٢) دوای شەش مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارام کەرەمی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران مانگی ڕێبەندان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئارام کەرەمی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە هەواڵی دەستبەسەر کرانی ئارام کەرەمی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.