ئازادی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە

ئازادی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە

11:06 - 16 December 2019

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی گوندی نێ، سەربە شاری مەریوان دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٤ی دێسامبری ٢٠١٩) “پشتیوان ئەفسەر” هاووڵاتیی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی گوندی نێ، دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شەهرامفەری شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

پشتیوان ئەفسەر ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر (١٩ی نۆڤەمبر) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و تا ئێستا هەواڵی دەستبەسەر کرانەکەی میدیایی نەکرابوو.