ئازاد عەباسی، دامەزرێنەری ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولان ئازاد کرا

هەنگاو: ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی و دامەزرێنەی ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولان، پاش دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:١٧

 

هەنگاو: ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی و دامەزرێنەی ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولان، پاش دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٧ی مارسی ٢٠٢٠)،  ئازاد عەباسی، چالاکای مەدەنی خەڵکی شارۆچکەی دێولان سەر بە پارێزگای سنە (کوردستان)، دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێرشان  کردە سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و سیروس عەباسی و هاوژینەکەیان بە ناوی فەریدە وەیسی دەسبەسەر کرد.

هەمان ڕۆژ، ئازاد عەباسی کە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی برا و براژنەکەی هەمان ڕۆژ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانی کردبوو دەستبەسەر کرا.

سیروس عەباسی و فەریدە وەیسی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراون و ئازاد نەکراون.

ئازاد عەباسی ٤ ساڵ پێش کەمپەینی ڕزگار کردنی “کانی بڵ”ی دامەزراند و یەکێک لەو کەسانە بوو ک بۆ رزگار کردنی ئەو کانییە مانی لەخواردن گرت. ناوبراو هەروەها دامەزرێنەری ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولانە و بە هۆی چالاکی لە کەناڵی “ژینگەیار” کە تایبەت بوو بە پرسی پشتیوانی لە ئەسبی کۆڵبەران و سەگی سەر شەقامەکان، ٣ ساڵ پێش خەڵاتی “ورچی قاوەیی” لە مەعسوومە ئیبتکار، وەزیری بێهداشت و دەرمانی ئێران وەرگرت.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە