ئاوات محەمەد پوور دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

ئاوات محەمەد پوور دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

11:20 - 12 August 2021

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ئاوات محەمەدپوور، خەڵکی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

ئاوات محەمەدپوور ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆ دەستبەسەر و دوای مانگێک بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.