برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

23:05 - 30 May 2022


هەنگاو: دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی عومەر یەعقووبی تەمەن ٤٩ ساڵ و جەلال مروەتی تەمەن ٤٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی وت:» ئەم دوو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی و لە مەودایەکی نزیکەوە پێکراون و بەشی پشت، دەست، مل و کەمەریان بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.

جێگای ئاماژەیە کە عومەر یەعقووبی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و زستانی ڕابردووش جارێکی دیکە بریندار کرابوو.