بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ کە یەکێکیان باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی

١٣ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٦:١٦

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ کە یەکێکیان باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢٠ی شەوی یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی عومەر یەعقووبی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی کڵاشی باخان و سەلاح شامورادی خەڵکی گوندی زیڕانی جوانڕۆ ڕاگەیاندووە.

عومەر یەعقووبی کە باوکی سێ منداڵیشە ڕانی چەپی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە