برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕوانسەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕوانسەر لە سنووری نەوسوود

01:13 - 2 May 2022

 

هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوەکانی ئومێد حەبیبی تەمەن ٢٧ ساڵ و زانکۆ خەسرەوی تەمەن ١٩ ساڵ کە هەر دوویان سەڵت بوون لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم دوو کۆڵبەرە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە لە بەشی سمت، پشت و ڕان پێکراون و بە مەبەستی دەرمان ڕەوانەی نەخۆشخانەی «قودس» لە شاری پاوە کراون.