برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

11:42 - 20 June 2022


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی کەماڵ عوسمانی تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە، کەماڵ عوسمانی بە چەکی ساچمەیی و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و ١٨ پارچە ساچمە بەر جەستەی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە گوازراوەتەوە.

هاوکات و هەر لەو سنوورە، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی کیانووش لوتفی تەمەن ٢٥ ساڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە.