برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

09:29 - 28 April 2022

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و بەمەش لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانی کەم پێنج کۆڵبەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دوو خاڵی جیاوازی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی حەبیب محەممەدی خەڵکی ڕوانسەر، ئەمین وەیسی و نامدار  ئەحمەدی خەڵکی جوانڕۆ لە بەشی سەر، دەست و سینگی خۆیان پێکراون.

ڕۆژی ڕابردوودش دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی بەختیار خەڵکی جوانڕۆ و مەسعوود مەحموودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان هەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.