برینداربوونی پێنچ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

برینداربوونی پێنچ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

13:04 - 10 July 2020


هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری نۆدشە، سەردەشت و ئورمیە لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری بریندار کراون کە چوار کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.


بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەر (٩ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سۆما و برادۆستی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ڕۆشەن جەهانگیری، شەمزین ئەحمەدی و حیکمەت ئەحمەدی” بریندار کراون. ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ پێراگەیشتنی پزیشکی رەوانەی ناوەندەی دەرمانی ئورمیە کراون.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت تەقەیان لە کاروانیکی دیکەی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی “داروان ئەڵواتان” خەڵکی گوندی ئەڵواتانی سەردەشت بریندار کراوە.


هەروەها، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نژماری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری نۆدشە لە حالێکدا هێزە چەکدارەکان پەلاماریانیان داوە و هەڵهاتوون، کەوتووەتە خوارە و سەری بریندار بووە.