برینداربوونی کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندا

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٠:٢٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکە لە کاتی هەڵهاتن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەیتووش لە سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "سۆران ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی کانی ڕەش ڕاگەیاندووە کە سینگی پێکراوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرەیان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

هەروەها کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی "جەلیل زەینی" لە کاتی هەڵاتن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ بە سەختی برینداربووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە