بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەردەشت + ڤیدیۆ

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەردەشت + ڤیدیۆ

08:35 - 11 October 2020

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”نۆکان“ی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”ڕەحمەت ئەمینی“ ڕاگەیاندووە کە باسکی چەپی بە سەختی پێکراوە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمەت ئەمینی خەڵکی گوندی ”دارمکۆن“ی سەردەشت بووە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە.