بەندکراوێکی خەڵکی سنە لە بەندیخانە خۆی کوشت

14:18 - 10 October 2019

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی سنە دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، بەندکراویک لە بەندی تاوانە ئاساییەکانی بەندیخانەی سنە بە ناوی ”ئارام زەمانی“ تەمەن ٢٥ سال و دانیشتووی گەڕەگی ”تەکیە و چەمەن“ی ئەو شارە، دوای گواستنەوەی بۆ بەندی تاکەکەسی بە ئامێری تێژ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام دوای ئەوەی لەگەڵ بەندکراوێکی دیکەوە بووەتە دەمەقاڵەی، لەلایەن یەکێک لە بەرپرسانی پاراستنی بەندیخانە بە ناوی ”عەباسی“ داراوەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

ئارام زەمانی خێزاندار و ماوەی ٥ ساڵە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیرابوو.