تاهیر سۆفی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

21:27 - 24 December 2018

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگێک بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، تاهیر سۆفی تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی گەرگوولی خوارێ سەر بە پیرانشار، پاش مانگێک دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

تاهیر سۆفی ڕۆژی پێنج شەممە (١ی سەرموەزی ٢٧١٨ / ٢٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوو.