تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە سەوڵاواو هاتە ئاراوە و ٤ پاسدار کوژران و بریندار بوون

هەنگاو: تێکهەڵچوونی سەربازی لە گوندێکی نزیکی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارن و هێزێکی کوردستان هاتە ئاراوە.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٠:٢٧


هەنگاو: تێکهەڵچوونی سەربازی لە گوندێکی نزیکی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارن و هێزێکی کوردستان هاتە ئاراوە.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەری ٢٧٢٠(١٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، لە بەرزاییەکانی گوندی بڵبەر سەر بە ناوچەی سەوڵاوا تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان سپای پاسدارن و هێزی حیزبێکی دژبەری حکومەتی ئێران هاتە ئاراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە، بە هۆی ئەو تێکهەڵچوونە دو پاسدار بە ناوەکانی “جەماڵ کەریمی” بەرپرسی پایگای بڵبەر و “محەمەد کەرەمی” ئەندامی سپای پاسداران کوژراون، هەروەها دوو پاسداری دیکە بریندار بوون کە ناسنامەی یەکێکیان محەمەدعەلی مورادی ڕاگەیندراوە. هێندێک سەرچاوە باس لە کورانی محەمەدعەلی مورادیش دەکەن، بەڵام هێشتا بۆ هەنگاو پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەنگاو لە ڕیگەی سەرچاوەکانیەوە ئاگادار بووەتەوە کە لایەنی بەرانبەری ئەم تێکهەڵچوونە بە بێ زیانی گیانی ناوچەکەیان جێهێشتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردن ئەم هەواڵە، هیچ کام لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەت بەرپرسیارەتی تێکهەڵچوونەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ و میدیاکانی حکومەتی ئێران ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ نەکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە