تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپا و هێزێکی کورد لە چالدێران هاتە ئاراوە
هەنگاو: میدیا حکوومەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە شاری چالد
٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٥٤
هەنگاو: میدیا حکوومەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە شاری چالدێران شەر و تێکهەڵچوون ڕووی داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٣ی پوشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٩) تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە کوێستانە سنووریەکانی چالدێران رووی داوە.
میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران برینداربوونی دوو ئەندامی سپای پاسدارانیان ڕاگەیاندووە، هەروەها دەڵێن چەندین کەسی لایەنی بەرنبەریش کوژرا و بریندار بوونە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیاکانی پژاک لەمبارەوە هیچ هەواڵێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.