تەقینەوەی مین لە حەوتوویەکدا دوو کۆڵبەری کردە قوربانی

تەقینەوەی مین لە حەوتوویەکدا دوو کۆڵبەری کردە قوربانی

23:53 - 7 November 2020

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، کۆڵبەرێک لاقێکی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی سابیر خزری تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینە لاقێکی پەڕیوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر (١ی نۆڤەمبر) کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پاوە بە ناوی لوقمان ڕەحیمی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دابوو.